ئەو کەسەی سکاڵای لە دژی شاسوار عەبدولواحید تۆمار کرد قسە بۆ ئاڤا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

شادی نەوزاد، ئەندامی پەرلەمانی پێشووی کوردستان
ئاڤا نیوز
شادی نەوزاد، ئەندامی پەرلەمانی پێشووی کوردستان دوای دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و تۆمارکردنی سکاڵا لەسەری دەڵێت، "سکاڵاکەی لەسەر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئابڕووبەرانە و ناوزڕاندن" تۆمار کردووە و ئێستا کەیسەکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و سزای شەش مانگ زیندانیکردن بەسەر شاسوار عەبدولواحیدا سەپێنراوە.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو، شاسوار عەبدولواحید لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیر کرا، بەپێی نووسراوێکی دادگا، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە کە لەسەر سکاڵای ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کورستان بە تۆمەتی هەڕەشە و ناوزڕاندن بووە.
چیرۆکی سەرەکی: کێشەی نێوان شادی نەوزاد و شاسوار عەبدولواحید دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2019، کاتێک شادی نەوزاد کە ئەوکات ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بوو، لە جووڵانەوەکە جیابووەوە. دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مۆبایلەکەی بەرزکردەوە و نامەی هەڕەشەئامێزی نیشانی میدیاکان دا و ڕایگەیاند کە "شاسوار و باندەکەی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ڕووتمان لێدەکەن هەر لەو کاتەدا بەڵێنی تۆمارکردنی داوای یاسایی دا.
شادی نەوزاد سکاڵاکەی لە ساڵی 2019 بە تۆمەتی "هەڕەشە و ناوزڕاندن" تۆمار کرد.
لێدوانی فەرمی: شادی نەوزاد، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ماوەی شەش ساڵە بەدواداچوون بۆ کەیسەکە دەکات و نزیکەی 10 ڕۆژ لەمەوبەر، دادگە بەشێوەی غیابی (بەبێ ئامادەبوونی تۆمەتبار) بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرکردووە، چونکە ناوبراو ئامادە نەبووە لەبەردەم دادوەر ئامادە بێت.
ئەو جەختی لەوە کردەوە کە بەڵگەی تەواوی پێشکەش بە دادگە کردووە و لەسەر بنەمای ئەو بەڵگانە، دادگە بڕیارەکەی دەرکردووە.
زانیاریی ئاڤا: سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی سلێمانی بە ئاڤای گوت کە دەستگیرکردنەکە بەپێی مادەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی بووە کە تایبەتە بە هەڕەشەکردن
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی سکاڵاکەی، شادی نەوزاد وتی: "سکاڵاکە لە قۆناغی کشانەوەدا نەماوە و ناتوانرێ بکشێنرێتەوە، چونکە چووەتە قۆناغی حوکم دانەوە، کە حوکمیشی بەسەردرا، دەبێت حوکمەکەی تەواو بکات جا هەرچەندێک بێت."
شادی نەوزاد لە ڕابردوودا تۆمەتێکی دیکەشی خستبووە پاڵ سەرۆکی نەوەی نوێ و ڕایگەیاندبوو ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات و شارەکانی دیکەوە بۆ بەشداری لە چالاکییەکانی نەوەی نوێ هاتوونەتە سلێمانی، لە شووقەکانی گوندی ئەڵمانی و کابینەکانی چاڤیلاند نیشتەجێ کراون. بە وتەی ئەو، "کامێرای شاراوە لەو شوقە و کابینانە بۆ ئەو کەسانە دانراوە و تائێستاش هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی تایبەتی ئەو کەسانە دەکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل پلانی داگیرکردنی تەواوەتی غەززە پەسەند دەکات
- ببینە و ببیستە
- 55 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە: بە هەرەوەزی خانەوادەیەک سەرقاڵی 'کا' کوتینن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل پلانی داگیرکردنی تەواوەتی غەززە پەسەند دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی لوبنان بۆ لاریجانی: هەموو دەستوەردانێک ڕەتدەکەینەوە
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە بەغدا ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
عێراق لەبارەی ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی لەگەڵ ئێران؛ وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید بۆ هەشت ڕۆژی دیکە دواخرا