لە بەغدا ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنێکی شاری بەغدا
ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە کارەساتێکی ئاگرکەوتنەوە عێراقی هەژاند، ئەمجارەیان لە گەڕەکی 'ئور' لە بەغدای پایتەخت، بووە هۆی گیانلەدەستدانی حەوت کەس.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم کارەساتە نوێیە لە کاتێکدایە، هێشتا خەڵکی عێراق لەژێر کاریگەریی ئاگرە گەورەکەی شاری کوت-دان کە شەوی 16ی تەمموز لە مۆڵێکدا ڕوویدا و بەهۆیەوە نزیکەی 70 کەس گیانیان لەدەستدا و 38ی دیکەش برینداربوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئاگرەکە لە ماڵێکدا لە ناوچەی گەڕەکی ئور لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا کەوتووەتەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، حەوت کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "هۆکاری ئاگرەکە تا ئێستا نادیارە و تیمە ئەمنی و تەکنیکییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئاشکراکردنی وردەکاریی ڕووداوەکە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
داوای دوورخستنەوەی حەلبووسی لە هەڵبژاردنەکان دەکرێت
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
جارێکی دیکە ئاگر لە چیای "باڵەکیان – گۆڕەز" کەوتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ئامادەکاری بۆ قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
داوای دوورخستنەوەی حەلبووسی لە هەڵبژاردنەکان دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ئامادەکاری بۆ قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل پلانی داگیرکردنی تەواوەتی غەززە پەسەند دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی لوبنان بۆ لاریجانی: هەموو دەستوەردانێک ڕەتدەکەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لەبارەی ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی لەگەڵ ئێران؛ وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە