زیاتر لە هەشت هەزار زیارەتکاری بیانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە هاتووچۆیان کردووە
- هەواڵ
- 14 ئاب

دیمەنی خێزانێک لەبەردەم دەروازەی تەمەرچین. وێنە؛ میدیا ئێرانییەکان
ئاڤا نیوز
بەپێی بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی تەمەرچین – حاجی ئۆمەران هاتووچۆی زیارەتکارانی بیانی لە دەروازەکە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 20% زیادی کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە ملیۆنان زیارەتکار بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێن سەردانی مەزارگەکانی شیعە مەزهەب لە عێراق دەکەن، زۆرینەی زیارەتکارانیش خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی ئێرانن و بەشێکیشیان زیارەتکاری بیانین و لە ڕێگەی ئێرانەوە هاتووچۆی عێراق دەکەن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ڕەزایی، بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی تەمەرچین بە ئاژانسی فەرمیی ئێرانی ڕاگەیاندووە، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە هەشت هەزار زیارەتکاری بیانی بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێن لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی تەمەرچین – حاجی ئۆمەرانەوە هاتووچۆیان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیارەتکارانی بیانی لە وڵاتانی قەوقاز و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست وەک تورکیا، ئازەربایجان، جۆرجیا و تەنانەت ڕووسیاش بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێن لە ڕێگەی دەروازەکانی ئێرانەوە هاتووچۆی عێراق دەکەن.
زانیاریی زیاتر: دەروازەی سنووریی تەمەرچین – حاجی ئۆمەران یەکێک لەو شەش دەروازەیە، کە ئێران بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن تەرخانی کردوون، دەروازەکان بریتین لە "تەمەرچین لە حاجی ئۆمەران، باشماغ لە پێنجوێن، خوسرەوی لە خانەقین، چەزابە لە عەمارە، شەلەمچە لە بەسرە و میهران لە بەدرە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






