
وێنەیەک کە گوزارشت لە توندوتیژی دەکرێت بەرامبەر بە پیاو
ئاڤا نیوز
سكرتێری یەكێتیی پیاوانی كوردستان تایبەت بۆ ئاڤا ئاشكرای دەكات، ئاستی توندوتیژییەكان بەرامبەر بە پیاوان ڕووی لە هەڵكشان كردووە، بابەتەكەش تەنها پەیوەست نییە بە توندوتیژی بەرجەستەیی؛ پیاوان لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان و لەلایەن هاوسەر و منداڵەكانیان داوای زۆریان لێ دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: بورهان عەلی، سکرتێری یەکێتیی پیاوانی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سەرەڕای ئەوەی پیاوان (جا چ وەك مێرد یاخود باوك) بن، كاتێك توندوتیژی دەروونی و بەرجەستەیان لەلایەن كەسوكاریانەوە بەرامبەر دەكرێت، ئەوا لەڕووی كۆمەڵایەتییەوە بەلایانەوە دژوارە پەنا بۆ دادگا و بنكەی پۆلیس ببەن و سكاڵا تۆماربكەن، هەر ئەوەشە وایكردووە ڕێژەی توندوتیژیی خێزانی بەرامبەر ئافرەتان زیاتر دەربكەوێت.
بورهان عەلی ڕوونیشی كردەوە، "لە چوارچێوەی ئەركی ڕۆتینی ڕێكخراوەكەمان، هەر شەش مانگ جارێك بەدواداچوونی وردی ڕێژەی توندوتیژی خێزانی دەكەین"، بەپێی ڕاپۆرتە بەدواداچوونییەكان دەركەوتووە ئێستا ئەو توندوتیژییەی بەرامبەر پیاوان دەكرێت، بەراورد بەو توندوتیژییەی پیاوان بەرامبەر ژنانی دەكەن، جیاوازییەكی ئەوتۆی نییە و بگرە لە هەندێك ناوچەی كوردستان ڕێژەكە بەرزتریشە.
هۆكارە زانراوەكان: بەو پێیەی خەرجی خێزان لە ئەستۆی پیاوە و دۆخی دارایی هەرێمی كوردستانیش سەختە، پیاوان ڕووبەڕووی فشارێكی دەروونیی سەخت هاتوون؛ لەلایەك گیرفانیان بەتاڵە و لەلایەكی دیكەوە هاوسەر و منداڵەكانیان پێداویستییەكانیان لە پیاوان داوا دەكەن.
لەلایەکی دیکەوە: لە پاڵ بژێویی خێزانی، بێكاری و سستی ئیشوكاری ڕۆژانە، سۆشیال میدیا و چەند هۆكارێكی دیكە، كاریگەریی نەرێنییان لەسەر زیادبوونی توندوتیژی بەرامبەر پیاوان هەیە، ئەوە بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی یەكێتیی پیاوانی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەبارەی ستەم بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت






