
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، سکاڵایەکی فەرمیی پێشکەش بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرد و داوای دوورخستنەوەی حەلبووسی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان کرد، بازنەی ناڕەزایەتییەکان و داواکارییەکان بۆ دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم فراوانتر بوونە و ڕەخنەکانیش لە چاوپۆشی کۆمیسیۆن زیادی کردووە.
بەڵگە: بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، موسەنا سامەڕایی لە سکاڵاکەیدا حەلبووسی بە بەهەدەردانی سامانی گشتی و بەکارهێنانی پۆستەکەی بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندیی کەسی و حیزبی تۆمەتبار دەکات، هاوکات چەندین سکاڵای دیکەش لەلایەن هەریەک لە جەمال کەربوولی، سەرۆکی حیزبی حەل، لەیس دلێمی و حەیدەر مولا، پەرلەمانتارانی پێشوو پێشکەش کراون و هەموویان داوای دوورخستنەوەی حەلبووسی دەکەن لە کێبڕکێی هەڵبژاردن.
لێدوانی تایبەت: عیزەدین عەلی سلێمان، ئەندامی ئەنجوومەنی خێڵەکانی ئەنبار بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ژمارە نۆی ساڵی 2020ـی هەموارکراو، کاندیدی پەرلەمان دەبێت خاوەن ڕەوشتێکی باش بێت و بە تاوانێکی گەورە یان کەتنێکی شەرەف و ئەمانەت یان گەندەڵی دارایی سزا نەدرابێت و بەشێکیش لەم مەرجانە حەلبووسی دەگرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: عاید شەمەری، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم، بەئاڤا میدیای گوت، ئەو سکاڵایەی سامەڕایی پێشکەشی دادگای فیدراڵیی کردووە، پەیوەستە بە دوورخستنەوەی حەلبووسی لە پەرلەمان، بۆ ئەوەی بۆ هەموو لایەک ڕوونبێتەوە ئایا ئەم بڕیارە هەمیشەییە یان تەنیا ئەم خولەی ئێستای پەرلەمان دەگرێتەوە و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش سوود لەم ڕوونکردنەوەیە وەردەگرێت.
بهتهنیشت ئهم بابهتهوه: حەلبووسی لە میانەی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ هەریەکە لە پارێزگای ئەنبار و کەرکووک و بەغدا، زنجیرەیەک تۆمەتی ئاراستەی نەیارەکانی لەپێکهاتەی سوننە کرد و بە خیانەت و وێرانکردنی سوننە تۆمەتباری کردن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، بۆ ئەم مەبەستە کۆمسیۆن بەپێی خشتەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن، دەستی بە جێبەجێکردنی ڕێکار و ئامادەکارییەکان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا





