لە گوندێکی سنووری دهۆک 108 سەر مەڕ دەکەونە چاڵێکەوە و مردار دەبنەوە

شەیری بکە لە:
لە گوندێکی سنووری دهۆک 108 سەر مەڕ دەکەونە چاڵێکەوە و مردار دەبنەوە

مرداربوونەوەی ژمارەیەک سەر مەڕ

ئاڤا نیوز


لە گوندێکی سنووری ناحیەی باعەدرێ لە پارێزگای دهۆک، 108 سەر مەڕ کاتێک ویستوویانە خۆیان لەدەست هێرشی گەلەگورک ڕزگار بکەن، دەکەونە چاڵێکەوە و بەو هۆیەوە مردرا دەبنەوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕووداوەکە لە گوندی مەمانی ڕووی داوە و مەڕەکان ژمارەیان زیاتر لە 250 سەر مەڕ بووە، لەو ژمارەیە 108 سەر مەڕیان لە چاڵەکەدا کەوتوونەتە ژێرەوە و بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە خنکاون و مردار بوونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: بەپێی گوتەی مەڕدارەکان کە شەش خێزانن، مەڕەکان بۆ خۆڕزگارکردنیان لە هێرشی گەلەگورگ کەوتوونەتە چاڵەکەوە و زیانی ڕووداوەکە زیاترە لە 40 ملیۆن دینار.

لێدوانی فەرمی: ڕەمزییە محەممەد، بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری باعەدرێ ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوەمان لە ڕووداوەکە کرد و دڵنیابووینەوە کە هۆکاری مرداربوونەوەی ئەو ژمارە زۆرەی سەر مەڕ، بە هۆی تەنگەنەفەسییەوە بووە نەک بە هۆی نەخۆشییەوە، شوانەکانیان منداڵ بوونە و نەیانتوانیوە ئەو ژمارە زۆرەی سەر مەڕ ڕزگار بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: