دوو کرێکار لەکاتی کارکردن
ئاڤا نیوز
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، داوا دەکرێت چیتر کار بەو کرێکارانە نەکرێت کە بەشێوەی خۆبەخش و لەژێر تاقیکردنەوەدا کار دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی داوا لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات نووسراوێکی گشتاندن ئاراستەی گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت بکات، بۆ ئەوەی ئاگادار بکرێنەوە لەوەی کە ئەو پڕۆژانەی مۆڵەتیان پێ دەدەن بەپێی تایبەتمەندییان نابێت کار بە هیچ کرێکارێک بکەن بەشێوەی خۆبەخش یان لەژێر تاقیکردنەوە بەبێ ئەوەی کرێی مانگانەیان پێ بدرێیت، کار بکەن.
لێدوانی فەرمی: ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: داواکارییەکەیان تەنیا بۆ کەرتی تایبەتە و کارمەندانی خۆبەخشی کەرتی حکومی ناگرێتەوە، لەبارەی کاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەش وتەبێژی وەزارەتی کار گوتی، "چاوەڕێی وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانین و هەر کاتێک وەڵامیان داینەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی یاسای کاری ژمارە 71ـی ساڵی 1987ـی هەموارکراو، هەر کەسێک لە پڕۆژەیەک کار بکات لەژێر چاودێری و فەرمانی خاوەنکار و پابەند بێت بەو ئەرک و مافانەی بۆی دیاری کراوە بە کرێکار هەژمار دەکرێت و دەبێت کرێی مانگانەی پێ بدرێت.
زانیاریی زیاتر: لە نووسراوەکەی وەزارەتی کاردا هاتووە، لەکاتی سەردانی لیژنەکانی پشکنین بۆ پڕۆژەکان بە مەبەستی دەستەبەرکردنی پڕۆژەکان و تۆمارکردنی کرێکاران لە بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، تێبینی کراوە هیچ کرێیەک بە کرێکارانی خۆبەخش و ئەوانە نادرێت کە لەژێر تاقیکردنەوەدان و ئەمەش پێچەوانەی یاسایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






