مانگی داهاتوو تەواوی سەنتەری شاری سلێمانی دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 20 ئاب
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
پرۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە فراوانبوون و مانگی داهاتوو تەواوی سەنتەری شاری سلێمانی دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 25-7-2024 دەستیپێکرد، ڕۆژی 17-10-2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە گەڕەکی شادیی هەولێر پڕۆژەکەی ڕاگەیاند، ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن کەس لە کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە، ئامانجەکە ئەوەیە تا کۆتاییەکانی ساڵی 2026 کارەبای تەواوی کوردستان ببێتە 24 کاتژمێری.
لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: مانگی داهاتوو کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە تەواوی سەنتەری شاری سلێمانی و هەموو گەڕەکەکانی شارەکە لە پرۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن، کارەکانی پڕۆژەکە بەباشی بەڕێوەدەچن و تیمەکان بە بەردەوامی کار لەسەر فراوانبونی پرۆژەکە دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی دوایین داتای پرۆژەی ڕووناکی، دوو ملیۆن و 722 هەزار و 500 هاووڵاتی لە کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە، 976 هەزار و 500 کەسیان لە سلێمانین، 605 هەزار هاوبەشی ماڵان چوونەتە ناو پرۆژەی ڕووناکییەوە کە 217 هەزاریان لە سلێمانین، 200 گەڕەکی سەنتەری شارەکە کارەبای 24 کاتژمێری هەیە.
زانیاریی زیاتر: ژمارەی هاوبەشانی بازرگانی پرۆژەکە گەیشتووەنەتە 103 هەزار هاوبەش، لەو ژمارەیە 38 هەزاریان لە شاری سلێمانین.
بۆچی گرنگە: بە جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕووناکی، دوو هەزار و 517 مۆلیدە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کوژێنراونەتەوە، ئەمەش کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژینگەی کوردستان و تەندروستیی هاونیشتمانیان دروست دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 38 چرکە لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 38 چرکە لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






