ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەردەوامن و ئەندامێکی لیژنەی وزەش دووپاتی دەکاتەوە دوای ئامادەکردنی ئەو ڕەشنووسە و پێشکەش کردنی بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هیچ بەربەستێک بۆ ناردنی مووچە نامێنێت.
وێنە گەورەکە: بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ، کۆبوونەوەی نێوان شاندەکانی هەردوولا بەردەوامە و لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی نزیک بوونەتەوە.
لیدوانی فەرمی: د. ئامانج مەحموود، ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای گوت: ناردنی مووچە پەیوستە بەو مەرجانەی لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دانراون، ئەو مەرجانە یەکلا دەبنەوە و دەگەن بە ئەنجام و ڕاستەوخۆ مووچە دێت.
-ئەو ڕەشنووسەی داوا کراوە، ئامادە کراوە و پێشەکشی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت، دوای ئەوە هیچ بەربەستێک بۆ ناردنی مووجە نامێنێت.
د. ئامانج مەحموود لەبارەی نەوتەوە ئەم قسانەی کرد:
-فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سۆمۆوە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و هیچ کێشەیەکی نەماوە.
-حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکان هیچ کێشەیەکیان نییە لە هەناردەکردنەوەی نەوت.
-لایەنی تورکی هیچ گرفتێکی بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان نییە.
-عێراق ڕێژەیەکی هەیە بۆ هەناردەکردنی نەوت، ئەگەر نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکرێت، دەبێت بەشێکی نەوتی باشوور و ناوەراست کەم بکرێتەوە.
-لە داهاتی نانەوتی، هەرێمی کوردستان نەرمی زۆری نواندووە لەپێناوی دابین کردنی مووچەی مووچەخۆران.
-دوای ئەم ڕێکەوتنە و جێبەجێ کردنی هەموو داواکارییەکانی بەغدا هیچ بیانوێکیان نامێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکات د.ئامانج مەحموود هۆشداری دا کە "دەستێکی سیاسی هەیە لە عێراق نایەوێت هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ ڕێکبکەون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
19 ئاب
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
19 ئاب
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەی بانگهێشتی 60 هەزار سەربازی یەدەگ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای ڕادەستکردنەوەی چەکدارە بیانییەکانی داعش دەکات