ڕووسیا سێ شارۆچکەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینای کۆنتڕۆڵکرد

شەیری بکە لە:
ڕووسیا سێ شارۆچکەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینای کۆنتڕۆڵکرد

دیمەنی ئاگری دوای بۆردوومانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

لە کاتێکدا هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا چڕتردەبنەوە، بەڵام پێشڕەوییەکانی ڕووسیا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی زیاتر تادێت زیاتر دەبێت.

وێنە گەورەکە: شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا ماوەی سێ ساڵ زیاترە بەردەوامە، هەوڵەکانیش بۆ ڕاگرتنی ئەم شەڕە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاوە لەم هەفتەیەدا چرتڕبوونەتەوە و ئامانج لێی ڕاگرتنی شەڕ و گەڕانەوەی ئاشتییە بۆ هەردوو وڵاتی ناوبراو.

زانیاریی بەدەستهاتوو: هێزەکانی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، سێ شارۆچکەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینای کۆنترۆڵکردووە، لەبارەی ئەمەشەوە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت، هێزەکانیان شارۆچکەکانی سوخیتسی و پانکیڤکایان لە ناوچەی دۆنێتسک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا کۆنترۆڵکردووە، هاوکات نۆڤۆجیۆرجیڤکا لە ناوچەی دنیپرۆپترۆڤسک لە ناوەڕاستی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ