
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ئەنجام دا و ئەنجامی کۆبوونەوەکەی لووتکەی ئەلاسکا و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی تورکیا و ڕووسیا تاوتوێ کران.
وێنە گەورەکە: سێ ساڵە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە و ئێستا هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە چڕتر کراونەتەوە و سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ پووتین لە ئالاسکا و لە کۆشکی سپیش لەگەڵ زێلینسکی و سەرکردەی وڵاتە ئەوروپییەکان بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی کۆتاییهێنان بەو جەنگە کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ڕایگەیاند: لە پەیوەندییە تەلەفۆنیيەکەدا ئەنجامەکانی لووتکەی ئالاسکا، بابەتی بازرگانیی، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تورکیا و ڕووسیا تاوتوێ کراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتیی کردووە و، تورکیا هەر لە سەرەتای جەنگەوە دڵسۆزانە هەوڵی گەیشتن بە ئاشتییەکی دادپەروەرانەی داوە، لەم چوارچێوەیەدا پشتیوانی لەو ڕێبازانە دەکات کە ئامانجیان ئاشتییەکی هەمیشەییە بە بەشداری لایەنەکان.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە بەرامبەردا سەرۆکی ڕووسیا باسی لە دانووستانەکانی ئیستەنبووڵ کرد و سوپاسی ئەردۆغانی کرد کە تورکیا میوانداری گفتوگۆکانی ئاشتی کردووە و ئەو هەوڵانەی لەو بارەیەوە خستوویەتەڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






