نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی داعشەوە هۆشداری بە عێراق دەدات

شەیری بکە لە:
نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی داعشەوە هۆشداری بە عێراق دەدات

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی مەترسی و جموجۆڵەکانی داعش هۆشداری بە عێراق دەدات لەوەی گرووپەکە هێشتا چالاکە و بۆشاییە ئەمنییەکان دەقۆزێتەوە و هەڕەشەی ڕێکخراوەکە بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بەردەوامە و لەهەندێک ناوچەش ڕووی لە زیادبوون کردووە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی هەڕەشەی داعش كۆبووه‌وه‌ و تێیدا جەخت لە توانای ئەو گرووپە کرایەوە و کە سەرەڕای چەندین ساڵ لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هێشتان مەترسی تیرۆر ماوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڤلادیمیر ڤۆرۆنکۆڤ، بریکاری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەبارەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە ئاشکرای کرد''، داعش هێشتا لە عێراق و سووریا چالاکە و بۆشاییه ئەمنییەکان دەقۆزێتەوه''

زانیاریی زیاتر: ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن کە ئێستا داعش تەکنەلۆژیای نوێ بەکار دەهێنێت بەمەش نیگەرانییەکان زياد دەبن.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لەبارەی ئەفریقاوە، لە ئێستادا داعش زۆرترین چالاکی چڕی لە ئاستی جیهانیدا لەو ناوچەیەدا هەیە بەتایبەت لە ڕۆژئاوای ئەفریقا و ناوچەی ساحل ڕووبەڕووی هەڕەشەی تووند دەبێتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ