
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەم هەفتەیەدا سێ دانیشتنی ئاسایی ئەنجام بدات، کە تێیدا کارنامەیەکی چڕوپڕی پڕ لە پرۆژەیاسای گرنگ و جۆراوجۆر تاوتوێ دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوایین دانیشتنی پەرلەمان لەم وەرزەی یاسادان لە 5ـی ئاب بە کەوتنەوەی گرژی کۆتایی پێهات و ئەمڕۆش سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکە لەسەر میکانیزمێکی نوێ و هاوبەش ڕێککەوتن بۆ دیاریکردن و پەسەندکردنی کارنامەی دانیشتنەکانی داهاتوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی پەرلەمانی عێراق، کارنامەی دانیشتنەکانی ڕۆژانی دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممەی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی کارنامەکە، پەرلەمان دەنگ لەسەر چەندین یاسای پەیوەست بە کەرتی پەروەردە، وزە، قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی دەدات، هاوکات خوێندنەوە بۆ چەندین پرۆژەیاسای دیکەش دەکات.
کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممە 25ـی ئاب:
لە یەکەم دانیشتنی هەفتەکەدا، پەرلەمان تیشک دەخاتە سەر کەرتی پەروەردە و دەنگدان لەسەر دوو پرۆژەیاسای گرنگ:
٠ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە.
٠ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای بنەماکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان.
٠ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای چاودێریکردنی منداڵانی نەخوێندەوار و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای کۆلێژی فڕۆکەوانیی سوپا دەکرێت.
کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی سێشەممە 26ـی ئاب:
دانیشتنی دووەم گرنگییەکی تایبەت بە دۆسیەی قوربانیان و کەرتی وزە دەدات، کە تێیدا بڕیارە:
٠ دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای هەموارکردنی دووەمی یاسای دامەزراوەی شەهیدان ئەنجام بدرێت.
٠ دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای ڕێکخستنی وزەی نوێبووەوە بدرێت.
لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و هەڵەکان دەکرێت، لەگەڵ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای هەموارکردنی یاسای دەستەی گشتیی چاودێریکردنی هاوردەکان.
کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممە 27ـی ئاب:
لە کۆتا دانیشتنی هەفتەکەدا، چەندین پرۆژەیاسای ستراتیژی دەخرێنە دەنگدانەوە، دیارترینیان:
٠ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای تەندروستیی دەروونی.
٠ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی هاندان و پاراستنی وەبەرهێنانی هاوبەش لەنێوان حکومەتی عێراق و شانشینی عەرەبی سعودیە.
٠ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی لەسەردەمی ڕژێمی پێشوودا زیانی جەستەییان بەرکەوتووە.
هەروەها خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بەڕێوەبردنی پاشماوەی شارەوانییەکان و پرۆژەیاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ناوبژیوانی دەکرێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤامیدیای گوت: دووشەممەی داهاتوو پەرلەمان کۆدەبێتەوە و ئەو پرۆژە یاسایەی خەڵک لێی دەترسا ناخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە.
بەرنامەی کاری هەر سێ ڕۆژ بە زمانی عەرەبی: 


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






