پڕۆژەی 'قوتابخانەکەم' لە سیستمی خوێندنی هەرێمی کوردستان جێگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پڕۆژەی قوتابخانەکەم پڕۆژەیەکی گرنگی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەپاڵپشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جێگیرکراوە، ئامانجی پڕۆژەکە بە دیجیتاڵیکردنی سیستمی خوێندنە، ئێستا کتێبی پۆلی یەک، دوو  و سێی سەرەتاییمان بە دیجیتاڵیکردووە و کار لەسەر پۆلی چوارەم دەکرێت.

وێنە گەورەکە: جێگیرکردنی سیستمی دیجیتاڵی لە وەزارەت و فەرمانگە حکومییەکان یەکێک بووە لە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی وەزارەتەکان لە پڕۆگرامەکانەوە جێگیرکراوە، لە وەزارەتی پەروەردە داتای کارگێڕی دوو ملیۆن کەس بە دیجیتاڵیکراوە، کار لەسەر پڕۆگرامی خوێندنیش دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ ڕۆژی یەکەمی سێیەمین کۆڕبەندیی پەروەردەیی کوردستان، کەی ئی ئێف 2025 ،لە هۆڵی پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بە سپۆنسەری میدیایی ئاڤا میدیا، لە ژێرناونیشانی"فێربوونی دیجیتاڵی کارلێککارانە و زیرەکی دەستکرد لە پەروەردە"بەرێوەچوو،

لێدوانی فەرمی: د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ دەڵێت، "لە نێو پلاتفۆڕمی 'قوتابخانەکەم' هەموو ئاسانکارییەک بۆ فێربوونی قوتابی کراوە و پشت بە ژیریی دەستکرد بەستراوە، هەروەها شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی بەردەستە."

زانیاریی زیاتر: بە وتەی وەزیری پەروەردە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کار لەسەر ئەوە دەکات خۆی لەگەڵ نەوەی نوێ بگونجێنێت و  لەماوەی 10 ساڵی داهاتوو بەکارهێنانی قەڵەم لە پرۆسەی خوێندن گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ