هێزێک لە نزیک شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی جێگیر کرا

شەیری بکە لە:
هێزێک لە نزیک شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی جێگیر کرا

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل

ئاڤا نیوز

لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە هێزێکی زۆر لە دەوورووبەری "لالەزار" ئەو شوێنەی لاهوور شێخ جەنگی لە سلێمانی لێی دەمێنێتەوە جێگیر کراون، هاوکات لە بازگەکانی چوون بۆ ناو سلێمانی قەرەباڵغی زۆر دروستبووە.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵای بەرەی گەل بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو جموجۆڵە ئەمنییەی لە سلێمانی دروستبووە، بەهۆی بارگرژی نێوان بەرەی گەل و یەکێتی نیشتمانی کوردستانە. لە بازگەکان هەوڵ دەدرێت ئەندامانی بەرەی گەل دەستگیربکرێن. هاوکات هێزێکی زۆری ئەمنیش لە "لالەزار" جێگیر کراون.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، "ئەو هێزەی لەنزیک لالەزار جێگیر کراوە، بۆ ناوبژی و ڕێگرییە لە دروستبوونی ئاڵۆزی".

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا لە چەند سەرچاوەیەکی ناو بەرەی گەل سۆراغی ئەو دەنگۆیەی کرد، گوایە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل دەرچووبێت، بەڵام هەموویان ئەم دەنگۆیەیان ڕەتکردەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 8ـی تەممووز، دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی ئەو کاتەی یەکێتی، بەرپرسانی هەریەکە لە دەزگای زانیاری و دژە تیرۆری گۆڕی. ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی یەکێتی زیادیان کرد و ڕۆژی 15ـی تەممووز مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەسەڵاتەکانی لە لاهوور شێخ جەنگی وەرگرتەوە.

شەیری بکە لە: