کۆنسوڵخانەی ئەمریکا: لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر هیچ ناوەندێکی ئەمریکا زیانیان بەرنەکەوتووە
- هەواڵ
- 18 کانوونی دووەم

لۆگۆی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر
ئاڤا دیجیتاڵ
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکات و دەڵێت، هیچ ناوەندێکی ئەمریکا زیانی بەرنەکەوتووە.
چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی دووشەممە 15-01-2024 ئێران بە ژمارەیەک مووشەک هێرشی کردە سەر هەولێر، بەهۆیەوە گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە، ئەمەش کاردانەوەی نێودەوڵەتیی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
لێدوانی فەرمی: کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر "بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە پڕتوندوتیژی و بێماناکانی ئەم دواییەی ئێران دژی هاووڵاتییانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنییە بەردەوامەکانی سەرتاسەری ناوچەکە دەکەین.
کاریگەری و لێکەوتەکانی: لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر، گیانلەدەستدانی 4 کەس و برینداربوونی 6 کەسی دیکە ڕاگەیێنراوە، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ هەموو ئەوانەی برینداربوون دەخوازین.
بابەتی ستراتیژی: کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر سەرکۆنەی پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق لەلایەن ئێرانەوە دەکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕوونی دەکاتەوە لە هێرشەکانی ئێران لە 15-01-2024 هیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیانی بەرنەکەوتووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 12 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا