لە سلێمانی سێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و 15 کەسی دیکەش برینداربوون

شەیری بکە لە:
لە سلێمانی سێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و 15 کەسی دیکەش برینداربوون

وێنەی ئەو سێ کارمەندەی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی کە لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە گیانیان لەدەستدا

ئاڤا نیوز

لە سلێمانی بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی لاهوور شێخ جەنگی، سێ کارمەند کوژراون و 15 کەسی دیکەش لە هەردوولا برینداربوون. 

چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی ڕابردوو بەشێک لە هێزەکانی کۆماندۆ و دژە تیرۆری یەکێتیی بەرەو هۆتێل لالەزار لە سەرچنار جوڵەیان پێکرا، دواتر لە کاتژمێر سێ بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی هێرشی چەکداری بۆ سەر لالەزار دەستیپێکرد و تاوەکو کاتژمێر حەوتی بەیانی هەمان ڕۆژ ڕووبەڕووبوونەوە ڕویدا. 

زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی ڕایگەیاند: لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سێ چەکداری هێزە ئەمنییەکانی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گیانیان لەدەست داوە، هاوکات 15 چەکداری دیکەش لە هێزە ئەمنییەکانی یەکێتیی و چەکدارانی لاهوور شێخ جەنگی برینداربوون. 

ئەمەش بزانە: نزیک کاتژمێر حەوتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەر یەکە لە لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵد شێخ جەنگی، ئاسۆ شێخ جەنگی، حامید حاجی غالی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یەکێتییەوە دەستگیرکران.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ