نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: پێویستە یاسا جێگرەوەی بڕیاری حیزبی بێت

شەیری بکە لە:
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: پێویستە یاسا جێگرەوەی بڕیاری حیزبی بێت

دیمەنێک لە ڕووداوەکەی سلێمانی و لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی هێرشی دوێنێ شەوی سەر لالەزار بڵاوکردەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە ئەوەی ڕوویداوە لەلایەن هێزەکانی یەکێتی بووە و سەرۆکایەتی حکومەت ئاگادارنەبووە تا دوا ساتی گەمارۆ و پەلاماردان.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی چواردەوری شوێنی نیشتەجێبوونی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەلیان گرت و دوای گرژی ڕووبەڕوو بوونەوە، دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و ڕێبوار حامید حاجی غالی دەستگیر كران، پێنج کەس لەهەردوولا گیانیان لەدەستدا  و 19ـی دیکەش بریندار بوون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیراندا هاتووە، کە سەرەڕای هەوڵی زۆری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بۆ ئەوەی شەڕ و پێکدادان ڕوو نەدات، بەڵام زۆر بە داخەوە هێرشەکە کرا و کوژراو برینداری لێ کەوتەوە.

زانیاریی زیاتر: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، کە پێویستە یاسا ببێتە جێگرەوەی بڕیاری حیزبی و تووندوتیژی، چیتر شەڕ و ئاژاوە سەقاگیری هەرێمی کوردستان نەخاتە مەترسییەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ