
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی "عەسائیبی ئەهلی حەق
ئاڤا نیوز
ئەمینداری گشتیی "عەسائیبی ئەهلی حەق"، ڕەخنەی لە داواکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەگرێت و دەڵێت، " ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای ئابووری لە عێراق کردووە لە ئەگەری تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی لەنێو پەرلەماندا".
وێنە گەورەکە: ئەمریکا بە ئاشکرا دژایەتی خۆی بۆ پەسەندکردنی یاسای نوێی حەشدی شەعبی دەربڕیووە و لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی 23ـی تەممووزی نێوان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا، ڕۆبیۆ ڕایگەیاندووە کە ئەم پڕۆژە یاسایە دەبێتە هۆی بە دامەزراوەییکردنی هەژموونی ئێران و گرووپە چەکدارە تیرۆریستییەکان، کە ئەمەش سەروەریی عێراق لاواز دەکات.
لێدوانی فەرمی: قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی "عەسائیبی ئەهلی حەق"، ڕایگەیاند: ئەوانەی داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەکەن، دەیانەوێت پێگەی عێراق لاوازبکەنەوە." دەشڵێت، "فشارە دەرەکییەکانیش دژی دەرکردنی یاسای حەشدی شەعبی گەیشتوونەتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار".
زانیاریی زیاتر: ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق ئاماژەی بەوەکرد، "هەڕەشەی ئەمریکامان پێگەیشتووە بە سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر عێراقدا، کە ڕەنگە کەرتی نەوت و بوارەکانی دیکەش بگرێتەوە، لە ئەگەری تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی لەنێو پەرلەماندا".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای سەرهەڵدانی داعش ساڵی 2014 و داگیرکردنی یەک لەسەر سێی عێراق، بە فەتوای عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان هێزێکی سەربازی بۆ پاراستنی عێراق پێکهێنرا و ناوی لێنرا حەشدی شەعبی، ئێستا ئەم هێزە 238 هەزار چەکداری هەیە و ساڵانە لە بودجەی دەوڵەت 3.6 مليار دۆلار دەبات، لەژێر چەتری ئەم دامەزراوەیەش، 70 گرووپی چەکداری جیاوازی شیعی کە بەشێکیان لە لیستی سزاکانی ئەمریکادان لەوانەش: نوجەبا، عەسایب و حیزبوڵڵا کۆ کراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





