لەبارەی شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەرەرمەندبووانی شەڕەکەی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

شەیری بکە لە:
لەبارەی شێوازی قەرەبووکردنەوەی زەرەرمەندبووانی  شەڕەکەی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

یەكێک لە ماڵەکانی گەڕەکی سەرچناری سلێمانی بە تەواوی وێران کراوە

ئاڤا نیوز

لە هێرشەکەی شەوی پێنجشەممەی لالەزار، زیان بەر ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانی نیشتەجێی نزیک لەو ناوچەیە کەوت، تیمەکانی پارێزگای سلێمانی لەمڕۆوە دەست دەکەن بە چاککردنەوە و قەرەبووکردنەوەیان.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی چواردەوری شوێنی نیشتەجێبوونی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەلیان گرت و دوای گرژی ڕووبەڕوو بوونەوە، دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و ڕێبوار حامید حاجی غالی دەستگیر كران، سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لەهەردوولا گیانیان لەدەستدا  و 15ـی دیکەش بریندار بوون، جگە لەوەی زیان بەر باڵەخانە و خانوو و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان کەوت.

لێدوانی فەرمی: شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی لە گەشتی هەواڵەکانی 09:00ـی ئاڤا میوان بوو، گوتی، "لەمڕۆوە تیمی هونەری دەستبەکار دەبێت و  قەرەبووی زیانی باڵەخانە و ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانی لالەزار دەکاتەوە، تیمەکان دەستکراوە کراون و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کارەکانیان دەکەن، هاوکات هیچ زەرەر و زیانێک بەبێ قەرەبوو تێناپەڕێت."

گوتیشی، "تاوەکو ئێستا خەمڵاندنی دروست بۆ زیانەکان نەکراوە، دوای قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیان قەبارەی زیانەکان دیاردەبێت

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ