کرێکارێکی گۆڕینەوەی بووتڵی غازی ماڵان  10 ملیۆن دیناری خەڵک دەبات و ون دەبێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە سۆران کرێکارێکی بارهەڵگری غاز، بەبیانووی جیاواز نزیکەی 10 ملیۆن دینار لە هاووڵاتیان و خاوەنەکەی وەردەگرێت و دواتر خۆی ون دەکات، سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.

چیرۆکی سەرەکی: کرێکارێک ناوی (ب ع م) تەمەن 45 ساڵ کرێکار بوو لەسەر بارهەڵگری غاز و غازی ماڵانی گۆڕیوەتەوە، ماوەیەک پێش ئێستا بەبیانووی ئەوەی ئۆتۆمبێلی چاک دەکات یان بیانووی دیکە پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە و ئێستا ون بووە.

لێدوانی فەرمی: عەبدولڕەحمان عیسمەت، خاوەنی بارهەڵگرەکە بە ئاڤای گوت، "ئەو کرێکارە ماوەی شەش ساڵ لەگەڵ مندا کاریکردووە و متمانەی تەواوم پێی هەبووە، مانگی 12 ـی ساڵی ڕابردوو چوومە عومرە و چەند مانگێک لە کاروبارەکان ئاگادار نەبووم، لە پڕ دیارنەما و دواتر هاووڵاتیانی گەڕەکی برایەتی سۆران سکاڵای دیارنەمانی پارەکانیان لەلاکردم."

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی خاوەنکارەکە، (ب.ع.م)، 162 بووتڵی غازی بردووە و فرۆشتوونی، هەروەها بە شوفێری بارهەڵگرەکەی گوتووە ملیۆنێک و 700 هەزارم بدەیە ئینجا ساڵنامەکەت دەدەمەوە، هاوکات زیاتر لە 5 ملیۆن دینار و نزیکەی 40 بووتڵ غازی  لەخەڵک وەرگرتووە."

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سۆران بە ئاڤامیدیای گوت ئاگاداری ئەو کەیسەین و بەدواداچوونی بۆ دەکەین.

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەو کرێکارە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون ماوەتەوە، متمانەی خاوەنی ئەو باڵەخانەیەشی بەدەستهێناوە و مانگانە کرێیی یەکە و دووکانەکانی کۆکردووەتەوە، نزیکەی سێ ملیۆن دینار کرێی مانگێکی ئەویشی بردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ