
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هێڵی گەرمی دەستەی دەستپاکی بە ژمارەی (1015) کارا دەکرێت، هەر گومانێكی گەندەڵی هەبێت هاونیشتمانیان دەتوانن ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی لایەنی پەیوەندیداری بکەنەوە.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی چاکسازی لە سەرجەم سێکتەرەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی فراوانتر و کاراتر کراون و کاری بەردەوامیان لەسەر دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هێڵی گەرمی دەستەی دەستپاکی، بە ژمارەی 1015 ڕاگەیاند و گوتی، لە چەند ڕۆژی داهاتوو سەنتەری پەیوەندی تایبەت بەو هێڵە دەکرێتەوە و ماوەی 24 کاتژمێر پەیوەندییەکان وەردەگیرێن.
لەلایەکی دیکەوە: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر گوتی: ئەو ژمارەیە لە پرسگەی سەرجەم فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر هەڵدەواسرێن، هاونیشتمانیان گومانیان لە هەر شتێک هەبێت یان هەستی کرد گەندەڵی یان کەمتەرخەمی لە شوێنێک هەیە ڕاستەوخۆ دەتوانێت پەیوەندی بکات.
بۆچی گرنگە: هەر بابەتێک پەیوەندی بە گەندەڵیەوە هەبێت، هاونیشمانیان دەتوانن ڕاستەوخۆ بە خێراترین و ئاسانترین ڕێگە بە لایەنی پەیوەندیداری بگەیەنن.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە هەزار و 630 قوتابخانەی سنووری هەولێر زەنگی خوێندن لێدرا