ئاڤا چارەنووسی 26 بێسەروشوێنی دیکەی شەڕەکەی لالەزار ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنەی بەشێک لەو بێسەروشوێنبووانەی لە شەڕەکەی لالەزار چارەنووسیان دیار نەبوو
ئاڤا نیوز
ئاڤا چارەنووسی 26 کەسی دیکە لە بێسەروشوێنبووانی شەڕەکەی لالەزار ئاشکرا دەکات، ئەمڕۆ چوارشەممە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی کوردستان ناوی دەیان کەسی دیکەی لە بێسەروشوێنبووان بۆ ئاسایشی سلێمانی نارددووە، وەڵامیان داونەتەوە کە 26 لەو کەسانە سەلامەتن و لای ئەوانن.
چیرۆکی سەرەکی: لە هێرشی هێزەکانی یەکێتی بۆ سەر لالەزار، وێڕای کوژران و برینداربوونی دەیان کەس لە هێرشکاران و هێزی دووپشکی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی، لەگەڵ دەستگیرکردنی 163 کەس لە چەکدارانی لالەزار، هێشتا دەیان کەس چارەنووسیان نادیار بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بڵاوکردنەوەی ناو و وێنەی دەیان بێسەروشوێن لە ئاڤا، دەستەی مافی مرۆڤی کوردستان هاتە سەر خەت بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسیان، چەند ڕۆژێکە کەسوکاری بێسەروشوێنان پەیوەندی بە دەستەکەوە دەکەن بۆ ئەوەی سۆراغێکیان بۆ بکات، دوێنێ چوارشەممەش لە یەکەم قۆناغدا چارەنووسی 15 کەس ئاشکرابوو، سەلامەت بوون و لای ئاسایش لە زیندانن.
لێدوانی فەرمی: سولێمان موحسن، وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ بە ئاڤای گوت: ئەمڕۆ لە قۆناغی دووەمدا پۆلێک ناوی دیکەیان بۆ ئاسایشی سلێمانی ناردوون، لە ئاسایش وەڵامیان داونەتەوە پێنج کەسیان لای ئەوانن و دەستگیرکراون.
ئاسایش ناوی پێنج دەستگیرکراوەکەی هاوشێوەی دوێنێ بۆ دەستەی مافی مرۆڤ نەناردووە، بەڵکو تەنیا کۆدیان بۆ ناردوون و پێیان گوتوون خۆیان پەیوەندی بە کەسوکاریان دەکەن بۆ ئەوەی سەردانیان بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ دەستەی ماڤی مرۆڤ لە قۆناغی سێیەمدا ناوی 21 کەسی دیکەی بۆ ئاسایشی سلێمانی ناردووە، دوانیوەڕۆ وەڵامیان داونەتەوە کە سەرجەمیان لای ئەوانن و بەشێکن لە دەستگیرکراوان، واتا بە کۆی گشتی تاوەکو ئێستا لەو ناوانەی بە دەستەی مافی مرۆڤ دراون، چارەنووسی 41 کەس ئاشکرا کراوە.
ئەمەش بزانە: بەپێی قسەی ئەحمەد ئەساف، فەرماندە لە هێزی دووپشک کە شەوی شەڕەکە ( 21 لەسەر 22ی ئەم مانگە) لە لالەزار بوو و لەگەڵ 15 چەکداری دیکە دەربازی بووە، 300 بۆ 400 چەکدار و مەدەنی لە گردی لالەزار بوون. تاوەکو ئێستاش چارەنووسی دەیان کەسیان دیارنییە، نازانرێت کوژراون، سووتاون، دەستگیرکراون یان بە هەر هۆکارێکی دیکە دیارنەماون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردوومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار تۆمەتباری دهۆک لەسلێمانی دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی کەوریتانی سەروو لە هیران گرفتی کەمئاویی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
24 ئاب
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
24 ئاب
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
24 ئاب
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
24 ئاب
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
23 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردوومان دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا بوونیادنانی ئاشتیی ئۆکراینا تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار تۆمەتباری دهۆک لەسلێمانی دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی کەوریتانی سەروو لە هیران گرفتی کەمئاویی هەیە