چەند بەرپرسێک لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە

شەیری بکە لە:
چەند بەرپرسێک لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

پێشبینی دەکرێت وەزیرێکی ئێستا و وەزیرێکی پێشوو و دوو پەرلەمانتار لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دووربخرێنەوە.

وێنە گەورەکە: بڕیارە 11-11-2025 هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە حەوت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن، تا ئێستاش کۆمیسیۆن بەهۆکاری جیاواز ژمارەیەک کاندیدی دوورخستووەتەوە و وردبینیش لە ناوی کاندیدەکان بەردەوامە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، دۆسیەی دوورخستنەوەی وەزیرێکی ئێستا و وەزیرێکی پێشوو و دوو پەرلەمانتار کەخۆیان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان کاندید کردووە، هێشتا لە کۆمسیۆن و دەستەی دادوەریی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و ڕەنگە ڕۆژانی داهاتوو ناوەکانیان ئاشکرا بکرێت و بەهۆکاری جیاواز لە کێبڕکێی هەڵبژاردن  دووربخرێنەوە.

لێدوانی فەرمی: حەسەن قەبەس، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 600 کاندید لە کێبەرکێی هەڵبژاردن بەهۆکاری یاسایی و کارگێڕیی دوورخراونەتەوە، چاوەڕێش دەکرێت ژمارەیەکی دیکە لە ڕۆژانی داهاتوو دووربخرێنەوە، هەندێک کاندیدیش کە تانە لە بڕیاری دوورخستنەوەیان دەدەن، ڕەنگە دووبارە بۆ کێبەرکێی هەڵبژاردن بگەڕێنرێنەوە.

زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، ئەو ناوانە، پێگەی سیاسی بەرچاویان هەیە و بە دوورخستنەوەیان ڕەنگە هاوسەنگی هێز لە بازنەکانییان گۆڕانی بەسەربێت.

ئەمەش بزانە: کۆمیسیۆن تا 4-9-2025 مۆڵەتی بە لایەنەکان داوە، بۆ ئەوەی شوێنی ئەو کاندیدانە پڕبکەنەوە کە لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە و دوای ئەو وادەیە مافی پڕکردنەوەیان نامێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ