ئاگرەكەی پێنجوێن سەرهەڵدەداتەوە و دوو كەس دەسووتێنێت

شەیری بکە لە:
ئاگرەكەی پێنجوێن سەرهەڵدەداتەوە و دوو كەس دەسووتێنێت

ئاگرکەوتنەوە لە پێنجوێن

ئاڤا نیوز

ئاگری سنووری گوندەكانی هەڵاڵەوە و مەسۆ لە قەزای پێنجوێن كە دوێنێ دامركابوویەوە، ئەمڕۆ سەری هەڵدایەوە و دوو كەس بەو هۆیەوە سووتان.


چیرۆكی سەرەكی: دوێنێ پێنجشەممە 28-8-2025، ئاگرێك لە دەورووبەری هەردوو گوندی هەڵاڵەوە و مەسۆ لە سنووری قەزای پێنجوێن كەوتەوە بەو هۆیەوە ڕووبەڕێكی گەورەی پووش و پاوان و داری سرووشی سووتان و دوای چەند كاتژمێرێك كۆنتڕۆڵ كرا و دامركایەوە، ئەمڕۆ جارێكی دیكە سەری هەڵدایەوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، لە هەمان شوێن ئاگرەكە سەری هەڵداوەتەوە و بەپێی گوتەی شایەدحاڵەكان لە كاتی ئاگرەكەدا دەنگی چەند تەقینەوەیەك هاتووە كە گومان دەكرێت مینی چێندراو بووبن، چەند كەسێك لە خەڵكی دەڤەرەكە سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە بوونە بەڵام لە پڕێكدا كڵپەی سەندووە و بەو هۆیەوە دوو كەس سووتاون و زامدار بوونە و بەپەلە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدانی پێنجوێن.

زانیاریی زیاتر: تاوەكوو ئێستا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ نەكراوە، ئەوەی ڕێگر بووە لە دەستگەیشتنی تیمەكان بە شوێنی ئاگرەكە، بوونی ژمارەیەكی زۆر مین و تەقەمەنییە لە بەرزاییەكانی ناوچەكە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی گوتەی خەڵكی دەڤەرەكە بە هۆی ئاگرەكەوە دەیان داری بەتەمەن سووتاون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ