"مەترسی سەرهەڵدانەوەی شەڕی ئیسرائیل و ئێران" یەکێکە لە هۆکارەکانی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق
- هەواڵ
- 30 ئاب

ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعوودی دەڵێت: بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە هەیە، هاوپەیمانێتییەکەی مالیکیش گومانی لە کشانەوەی ئەمریکییەکان هەیە و بە کشانەوەیەکی ڕاستەقینەی نازانێت.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ حکومەتی عێراق، لە ئەمڕۆوە ئەمریکا دەستیکردووە بە کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازیی هێزەکانی لە بنکەکانی لە بەغدا و ئەنبار، و هێزەکانی بەرەو هەولێر و وڵاتێکی دیکەی عەرەبی دەکشێنێتەوە، لەئێستادا ئەمریکا نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازی لە عێراق و 900 سەربازی لە سووریا هەیە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانییەی لە ساڵی 2014 بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێکهێنرا.
لێدوانی فەرمی: حوسێن عەلاوی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەتی ڕاگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشیدان و وڵاتیش ئارامە، ئێستاش بەغدا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتن و وڵاتانی ئەوروپا بۆ پەیوەندی دوو قۆڵی، ڕاهێنان و هەماهەنگی بگۆڕێت. ڕەتیشیدەکاتەوە هیچ مەترسییەک پەیوەست بە گەڕانەوەی داعش بوونی هەبێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ڕۆژنامەکە پاڵپشت بە سەرچاوە ئەمنییەکانیشی بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەرەو دووبارە خۆڕێکخستنەوە دەڕۆن بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ زیادبوونی مەترسییەکانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ئەوەش وەڵامدانەوەی نەخشەی مەترسییە ئەمنییەکانە لە عێراق و دەوروبەری.
لە بەرامبەردا: حوسێن مالیکی، ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەمریکا نییەتی کشانەوەی لە عێراق نییە و ئەوەی هەیە تەنیا جێگۆڕکێی هێزەکانە لە بنکەیەکەوە بۆ بنکەیەکی دیکە، بەهۆی ئەوەشی ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی لە سووریا و عێراقەوە سەرچاوە دەگرێت و تا ئوردن درێژ دەبێتەوە، بۆیە کشانەوەیەکی ڕاستەقینەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ئارادا نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
26 خولەک لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
31 خولەک لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 ئەیلوول
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ چارەسەری کێشەی کارەبا هەوڵی بەدەستهێنانی غازی کەنداو دەدات