
ئەو داعشانەی لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەی هەسەدە لە حەسەکە دەستگیر کران
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، هەڵمەتە فراوانەکەی کێوماڵکردن لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان بەبەشداریی سێ هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کۆتایی هات، لە دەرئەنجامیشدا 51 ئەندامی ڕێکخراوی داعش دەستگیر کران.
وێنە گەورەکە: لەچوارچێوەی هەڵمەتەکانی هەسەدە بەپشتیووانیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕێگریی لە سەرهەڵدانەوەی داعش، دوێنێ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەبەشداریی سێ هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتێکی گەورەی کێوماڵ کردنی لە حەسەکە دەستیپێکرد و 14 کاتژمێری خایاند، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکەش دەستگیر کردنی ئەندامانی ڕێکخراوی داعش و ئەوانە بوو کە دەستیان هەبووە لە بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەسەدە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە هەڵمەتەکەدا پێگەی شانە نووستووەکانی داعش لە حەسەکە و دەوروبەری کرانە ئامانج و ئۆپەراسیۆن بە بەدەستهێنانی سەرجەم ئامانجەکانی کۆتایی هات، لە ئەنجامیشدا 51 "تیرۆرست" دەستگیر کران کە تۆمەتبارن بە هێرشکردنەسەر خەڵکی مەدەنی و دامەزراوە سەربازیی و مەدەنییەکان، هەروەها شانەی مەترسیداریش لەناوبران کە پلانی هێرشکردنەسەر زیندانی سەناعە و کەمپی هۆلیان هەبوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستبەسەر کۆگای چەک و تەقەمەنی شانە چەکدارییەکاندا گیرا، ئەوەش هەوڵێکی دەستپێشخەرانە بوو دژی داعش کە ئێستا هەوڵی خۆڕێکخستنەوەی دەدات، ئۆپەراسیۆنەکەش دوای ئەوەهات کە زانیاریی هەواڵگرییان دەستکەوت کە داعش دۆخی پشێویی چەند ناوچەیەکی سووریا دەقۆزێتەوە و دەیەوێت حەسەکە بکاتە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
23 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتیی بازرگانی لە زاخۆ کردەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەزار و 630 قوتابخانەی سنووری هەولێر زەنگی خوێندن لێدرا