
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و وێندی گرین، کونسوڵی نوێی گشتیی ئەمەریکا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازیی لە وێندی گرین، کونسوڵی نوێی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا ستایشی هەردوو پڕۆژەی (ڕووناکی) و (هەژماری من)ی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دهستبهکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا کرد و ههموو پشتيوانييهكی بۆ سهرخستنى ئهركهكهى دەربڕی. هاوکات سەرۆکوەزیران سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى ئهمهريكاى بۆ ههرێمى كوردستان له هەموو بوارەکاندا کرد.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: كونسوڵى گشتيى ئهمهريكا، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات كردهوه و ئاماژەی بە هاتنی شاندێکی بازرگانیی ئەمەریکی کرد کە بەم نزیکانە سەردانی هەرێم دەکەن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بە تایبەتی ئاماژەی بە گرنگیی هەردوو پڕۆژەی ( ڕووناکی ) و ( هەژماری من ) کرد.
زانیاریی زیاتر: پێویستیی چارەسەر کردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کودستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
1 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەزار و 630 قوتابخانەی سنووری هەولێر زەنگی خوێندن لێدرا