پارێزگای هەڵەبجە: داوامانکردووە لە نرخی کارەبای ڕووناکی تایبەتمەندی بە پارێزگاکەمان بدرێت
- هەواڵ
- 31 ئاب

مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و لۆگۆی پڕۆژەی ڕووناکی
ئاڤا نیوز
پارێزگای هەڵەبجە، بە فەرمی داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەكات كە تایبەتمەندیی پارێزگاكە لەبەرچاو بگیرێت و بۆ نرخی كارەبای 24 كاتژمێر بەراورد بە پارێزگاكانی دیكە جیاكاری بكرێت.
چیرۆكی سەرەكی: پارێزگای هەڵەبجە، بووە یەکەمین پارێزگا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان کە بە تەواوەتی لە پڕۆژەی ڕووناكی كە كارەبای 24 كاتژمێرییە سوودمەند دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند: سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەكەین کە هەڵەبجە وەک یەکەمین پارێزگا بە تەواوەتی ڕووناک دەکاتەوە و لەبەر رەچاوکردنی تایبەتمەندی پارێزگاکەمان، ئەم تایبەتمەندییەی پێ دراوە و ئەمەش بە دەستکەوتێکی گرنگ دادەنرێت بۆ پارێزگاکە و هاووڵاتیانمان.
- ئاگاداری هاووڵاتیانمان دەکەینەوە کە وەکو پارێزگای هەڵەبجە لەسەر داواکارییتان نامەی فەرمیی پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران کراوە سەبارەت بە نرخی کارەبا بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەڵەبجە پارێزگایەکی نوێیە و ژمارەی دانیشتووانەکەی کەمە، داوامان کردووە کە جیاکارییەک بۆ پارێزگاکە بکرێت لە نرخی کارەبادا، هیوامان خواستووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا لە دۆخێکی دارایی گونجاودا بە نرخی پاڵپشتیکراوی زیاتر گۆرانکاری لە نرخ بکات.
- داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین کە هۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ بەکارهێنانی کارەبادا بکەن و بەپێی ڕێنماییەکان بجوڵێنەوە، بەکارهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی پێویست و بەرپرسیارانە و دوورکەوتنەوە لە زیادەڕۆیی، دەبێتە هۆی ئەوەی کە نرخی پسولەکان گونجاو بێت و باری سەرشانی هاووڵاتییان قورس نەبێت و زامنی دابینکردنی کارەبای بەردەوامە بۆ هەمووان.
- ئامانجی پرۆژەی رووناکی ئەوەیە کە هاوڵاتییان بتوانن لە کارەبای بەردەوام سوودێکی زیاتر وەربگرن و لە هەمانکاتدا نرخی کارەباکەیان لەوەی پێشووش کەمتر بۆ بگەڕێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






