عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق لە کۆنوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای میسان
ئاڤا نیوز
وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای میسان زیاتر لە 300 فەرمانی دەستگیرکردن جێبەجێ کراون، ناوبراو داوا لە داواکراوان دەکات کە هەڵاتوون بۆ پارێزگاکانی دیکە، خۆیان ڕادەست بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانێکی مەیدانی بۆ میسان ئەنجامدا و لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکە کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی ئەمنیی پارێزگاکەیان کرد.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: وەزیری ناوخۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی پارێزگای میسان سوورە لەسەر پشتیوانیکردنی گەشەپێدانە ئەمنییەکان لە پارێزگاکەدا، بە شێوەیەک کە "ئاسایشی پارێزگاکە دابین بکات، کۆنترۆڵی ناکۆکییە خێڵەکییەکان بکات، ڕووداوەکان و تاوانەکان کەم بکاتەوە."
لەهەمان کاتدا: شەممەری ئاماژەی بەوەدا، سەردانی سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی میسانی کردووە و چەندین پرسیان تاوتوێ کردووە، لەوانەش جێبەجێکردنی فەرمانەکانی دەستگیرکردن.
وتیشی، "لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 300 فەرمانی دەستگیرکردنمان جێبەجێ کردووە کە هەندێکیان پەیوەندییان بە تاوانەکانی کوشتن و ماددە هۆشبەرەکانەوە هەیە، بەشێکی دیکەشیان پەیوەندییان بە تاوانەکانی دیکەوە هەیە،" جەختیشی لە "بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی دەستگیرکردن" کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






