ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی ئەفغانستان بۆ هەزار و 400 کەس بەرز بوویەوە

شەیری بکە لە:
ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی ئەفغانستان بۆ هەزار و 400 کەس بەرز بوویەوە

دیمەنی دوای بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان

ئاڤا نیوز

ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان لە زیادبووندایە و گەڕانیش بەردەوامە. 

لێدوانی فەرمی: محەممەد حەمەد، وتەبێژی دەسەڵاتی قەیرانی نیشتیمانیی ئەفغانستان ڕایگەیاند، بە گوێرەی دوایەمین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان هەزار و 400 کەس گیانیان لەدەستداوە و 3000 کەسی دیکەش برینداربوون.

زانیاریی زیاتر: ئەگەری هەیە ئەم ژمارەیە هێشتا زیاتر ببێت ئەوەش بە هۆی سەختیی برینی بەشێک لە بریندارەکان و گەڕان بە دوای تەرمی نوێدا.

ئەمەش بزانە: بەهێزیی بوومەلەرزەکە تەنیا 6 شەش پلەی ڕێختەر بووە و لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانی داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: