کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: هیچ وادەیەک بۆ ڕاگەیاندنی لیستی کۆتایی کاندیدەکان دیارنەکراوە
- هەواڵ
- 4 ئەیلوول

لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، پرۆسەی وردبینیی لەناوی کاندیدی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە و تائێستاش هیچ وادەیەک بۆ ڕاگەیاندنی لیستی کۆتایی کاندیدەکان دیاریینەکراوە.
وێنە گەورەکە: مانگی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە حەوت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن، تا ئێستاش کۆمیسیۆن بەهۆکاری جیاواز ژمارەیەک کاندیدی دوورخستووەتەوە و وردبینیش لە ناوی کاندیدەکان بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: بیلال ئەکرەم عەباس، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پرۆسەی وردبینیی لەناوی کاندیدەکان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەردەوامی هەیە، تائێستاش هیچ وادەیەک بۆ ڕاگەیاندنی لیستی کۆتایی کاندیدی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان دیاریینەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر بەرپرسانی کۆمیسیۆن ئاشکرایانکردبوو کە 30 ڕۆژ پێش ڕۆژی دەنگدان، پرۆسەی وردبینیی لە لیستی کۆتایی کاندیدەکان تەواو دەکرێت، دواتریش بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات بەو پێیەش پرۆسەی وردبینیی لەناوی کاندیدەکان سەرەتای مانگی داهاتوو تەواو دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
پۆرتوگال دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
23 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
پۆرتوگال دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جووتسایدی شێخان - لالشی کردەوە