
دیمەنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە چیای پەلکانە. وێنە؛ دژەتیرۆری عێراق
ئاڤا نیوز
ڕۆژی چوارشەممە 2025-09-03، لەناوبردنی "لیستی ڕەشی" پاشماوەی چەکدارانی داعش لە ناوچەی چیای پەلکانە، یەکێک لە ئاڵۆزترین ناوچە جوگرافییەکانی عێراقدا ڕاگەیاندرا.
وێنە گەورەکە: ناوچەی چیای پەلکانە کە دەکەوێتە نێوان هەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و سلێمانی، یەکێکە لە ئاڵۆزترین ناوچەی جوگرافی عێراق لەڕووی سروشتەوە، ئەمەش وایکردووە بۆ چەندین ساڵ ببێتە پەناگەی چەکدارانی داعش و سەرکردە ھەڵھاتووەکانی.
لێدوانی فەرمی: زولفەقار حەیدەر، قایمقامی قەزای دووزخورماتوو، ڕایگەیاند: لە ھەژدە مانگی ڕابردوودا، دەزگای دژەتیرۆر و ھێزی ئاسمانی و شانەی ھەواڵگری، بەپشتیوانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژھەڵاتی سەڵاحەدین، 12 بۆ 16 ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتوویان دژی پاشماوەی چەکدارانی داعش ئەنجامدا، لەئاکامدا چەندین سەرکردەی داعش کەناویان لە (لیستی ڕەش) تۆمارکرابوو کوژران و لەناوبران.
زانیاریی زیاتر: حەیدەر ئاماژەی بەوەدا، ناوچەی پەلکانە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەھۆی خۆحەشاردان و چالاکی شانە و سەرکردە هەڵاتووەکانی داعشەوە بۆشاییەکی ئەمنی گەورەی لەناوچەکە دروستکردبوو.
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 2014 ـەوە تا دوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی سەربازی بەسەر ڕێکخراوی داعش لە ساڵی 2017، ناوچەکە وەک ھەڕەشەیەکی ئەمنی بەردەوام مایەوە و ھێرشی جۆراوجۆری لێوە دەکرایە سەر ھێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتیانی مەدەنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
پۆرتوگال دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
23 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
پۆرتوگال دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جووتسایدی شێخان - لالشی کردەوە