لە ئامێدی قۆناغی دووەمی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی شەڕی تورکیا و پەکەکە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 4 ئەیلوول

دیمەنی بۆردوومانی یەکێک لە گوندەکانی سنووری قەزای ئامێدی بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکە، کە ئەمەش بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە
ئاڤا نیوز
لە سنووری قەزای ئامێدی لە ڕێگەی پێکهێنانی دوو لیژنەی تایبەتەوە، خەمڵاندن بۆ زیانی سەر ماڵ و باخی ئەو هاووڵاتییانە دەکرێت کە بەهۆی شەڕی پەکەکە لە زەرەرمەندبوون. قائیمقامی قەزاکەش دەڵێت: ئەمە قۆناغی دووەمی پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی خەڵکی ئەم دەڤەرەیە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرلەوەی بانگەوازی ئاشتی لە تورکیا دەستپێبکات و چەکدارانی پەکەکە چەک دابنێن، بەشێکی زۆری ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی بۆردوومانی بەردەوام و زیانی گەورەبوون و بەشێکی دیکەشیان بە تەواوی چۆڵکراون، بەڵام ئێستا و دوای گۆڕانکارییەکان دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەیانەوێت بەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
لێدوانی فەرمی: وارشین سەلمان، قائیمقامی قەزای ئامێدی بە ئاڤای گوتووە: زیانەکانی لەناوچوونی ماڵ و خانوو و باخ و بێستانی گوندنشینان زۆر زۆرن، دوو لیژنە پێکهێنراون، لیژنەیەکیان خەمڵاندن بۆ زیانەکانی خانوو و ماڵی هاووڵاتییان دەکات، لیژنەکەی تریان خەمڵاندن بۆ سووتانی ڕەز و باخەکان دەکات.
ئەمە قۆناغی دووەمی پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی خەڵکی دەڤەری ئامێدییە، پێشتر دانیشتووانی شەش گوندی بناری چیای مەتینا قەرەبوو کرابوونەوە، ئەمجارەش بڕیارە خەڵکی چوار گوند: سپیندارێ، مژێ، کەڤنە مژێ و گرگاش لە دەڤەری بەرێگارێ قەرەبوو بکرێنەوە.
شێوازی جێبەجێکردن: قەرەبووکردنەوەی ئەو هاونیشتمانییانە بەمشێوەیە دەبێت؛ کەسێک خانووی ڕووخابێت 10 بۆ 20 ملیۆن دیناری پێدەدرێت، کەسێک زیانی بەر خانووەکەی کەوتبێت سێ بۆ چوار ملیۆنی پێدەدرێت، ئەگەر زیانەکانیش زۆربن هەمووی پێی دەدرێت، خانەوادە هەیە ڕەنگە 80 بۆ 100 ملیۆنی پێبدرێت، چونکە خانەوادە هەیە چەند خانووێکیان لە نزیک یەک بە فڕۆکە بۆردوومان کراون.
زانیاریی زیاتر: لە سنووری ئامێدی 310 گوند هەیە، 225 گوند بەهۆی شەڕەوە چۆڵکراون لە ساڵانی ڕابردوودا، قەرەبووەکەی ئێستاش ئەو گوندانە دەگرێتەوە لە دوو ساڵی ڕابردوودا ژیانیان تێدا بووە و لەم ماوەیە چۆڵکراون.
لەلایەکی دیکەوە: بەهرام عەریف یاسین، بەرپرسی لقی 18ی پارتی لەوبارەیەوە قسەی بۆ ئاڤا کردووە و ڕایگەیاند: ئەو قەرەبووەی دەکرێت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوەیە و خۆی پارەکە دەدات، حکومەتی عێراق و تورکیا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هیچ دەستپێشەخەرییەکیان نەبووە و دینارێکیان نەناردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





