کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەڕەشەی سەپاندنی سزای قورس بەسەر ڕووسیادا دەکات و قۆناغێکی نوێ لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووسیا ڕادەگەیەنێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بێئومێدبوونی خۆی لە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا دەربڕی بە هۆی هێرشی بەردەوامی ڕووسیا و کۆنترۆڵکردنی دوو شاری دیکەی ئۆکراینا لە سنووری هەرێمی دۆنێتسک، بەریتانیا و یەکێتی ئەورووپا پلانی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێیان لەگەڵ ڕووسیا هەیە.
لێدوانی فەرمی: کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕووسیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر خاکی ئۆکراینا، هیچ هەوڵێکی دیپلۆماسی و سزای ئابووری ڕاینەگرتووە، بۆیە دەبێت قۆناغێکی نوێ لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووسیا دەستپێبکات و سزاکان و مامەڵەی دەوڵەتان ئەم قۆناغەی ئێستا تێبپەڕێنن و سزای زۆر تووند بگرنەبەر تاوەکو ڕاگرتنی یەکجاری ڕووسیا لە هێرشەکانی.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ لە پاریس کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئەورووپا بە بەشداری ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت و دوای کۆبوونەوەکە پەیوەندی ڤیدیۆیی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە دەکەن و تاوتوێی ئەنجامی کۆبوونەوەکە دەکەن بۆ سزادانی ڕووسیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا





