دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: ژمارەیەک لە دەستگیرکراوانی لالەزار بێسەروشوێنن و کەس هیچیان لەبارەوە نازانێت
- هەواڵ
- 5 ئەیلوول

دیمەنی ڕووداوەکەی لالەزار و لۆگۆی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، لەبارەی چارەنووسی چەند کەسێکی شەڕەکەی لالەزار پەیامێک ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی حکومەت، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی دادوەری، نەتەوەیەکگرتوەکان و کونسوڵخانەی وڵاتان دەکات و داوای پێکهێنانی لیژنەیەک لەسەر ژمارەیەک دۆسییە دەکات.
وێنە گەورەکە: شەوی 22ـی ئاب، هێزێکی زۆری کۆماندۆ و دژە تیرۆری یەکێتی هێرشیان کردە سەر شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی لە تەنیشت هۆتێل لالەزار، دوای شەڕێکی چەند کاتژمێری سەرەنجام، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی دەستگیرکران و ژمارەیەک چەکدار لە هەردوولا کوژران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ هەینی، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، 15 ڕۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر ئەو ڕووداوە کەچی ژمارەیەک لەوانەی لەو شەڕە دەستگیرکراون هێشتا چارەنووسیان دیار نییە و بێ سەروشوێنن و کەس هیچ هەواڵێکیان لەبارەوە نازانن. هاوکات دەزگای ئاسایشی سلێمانی لە ڕێگەی ڕاوێژکارێکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤەوە بە دەستەیان ڕاگەیاندووە، دواین لیستی ناوی بێ سەر و شوێنان کە نێردراوە بۆ دەزگای ئاسایش لای ئەوان نییە. دەستەی مافی مرۆڤ زانیاری هەیە ئەو کەسانەی هێشتا چارەنووسیان دیار نییە، لەلای هێزی کۆماندۆ و دژە تیرۆرن، هاوکات گومانیش هەڵدەگرێت کە ئەو کەسانە ئەشکەنجە درابن و توندوتیژییان لەگەڵ کرابێت بۆیە نایانەوێت کەس بیان بینێت.
لە ڕاگەیێنراوەکە ئەمانەش هاتوون:
٠ ماوەی هەفتەیەکە دەستەی مافی مرۆڤ لە ڕێگەی ڕاوێژکارێکی دەستەوە، داوایان کردووە کە تیمێکی دەستە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی دەستە سەردانی بەشێک لەو ڕاگیراوانە بکات لەناویاندا لاهوور شێخ جەنگی، بەڵام دەزگاکانی سلێمانی ڕەتیان کردەوە بە بیانووی ئەوەی کە تیمی دەستە پێشتر هاتوون پێویست ناکات دووبارە بێن.
٠ بەپێی زانیارییەکانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەسەر بنەمای سکاڵای بەرەی گەل، تا ئێستاش ڕۆژانە ئەندامانی ئەو حیزبە لە سلێمانی و ناوچەکانی تری ئەو سنوورە دەستگیر دەکرێن و هەڕەشەش لە هەندێک کەسی تری نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت.
٠ لەگەڵ ئەوەشدا کەسانێک لە ڕووداوی لالەزار کوژراون، بەڵام دەزگا ئەمنییەکان ئامادە نین زانیاری بدەن و بڵاو بکەنەوە ئەوەش دیسان گومان دەخاتە سەر شێوازی کوشتنیان.
٠ هێزە ئەمنییەکان تا ئێستا بەردەوامن لەدەست بەسەر داگرتنی موڵک و ماڵی لاهوور شێخ جەنگی و ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە ناوبراو، تەنانەت بە کەناڵی تەلەڤزیۆنی زوومیشەوە، هەمووی بە هەڕەمەکی کراوە و ئێستاش دەکرێت و لێرەوە داوا دەکەین ئەو کارە ڕابگیرێت و سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ڕۆڵی خۆی بگێڕیت لەو بابەتە.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی چارەنووسی ئارام قادر، سەرۆکی پێشووی حیزبی هاوپەیمانی، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوای بینینی لە دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی کردووە، بەڵام ڕێگەیان نەداوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکیش لەسەر ژیان و تەندروستی ناوبراو و شوێن و جێگەی بە دەستە و کەسوکاریان نەداوە.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا دەکات بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەم کەیسە بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی هەولێر هۆشداری بە بریکارانی خۆراک دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بەشێوازێکی جیاواز هەوڵی بەکرێگرتنی سیخوور لە ڕووسیا و جیهان دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی هەولێر هۆشداری بە بریکارانی خۆراک دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لقی کۆمپانیای تۆیۆتا لە دهۆک کردەوە