یەکێتی ئەوروپا سزای دارایی گۆگڵ دەدات

شەیری بکە لە:
یەکێتی ئەوروپا سزای دارایی گۆگڵ دەدات

لۆگۆی گۆگڵ و ئاڵای یەکێتیی ئەوروپا. وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

سەرباری هۆشدارییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەهۆی زیاتر برەودان بە ڕێکلامەکانی خۆیان یەکێتی ئەوروپا سزای دارایی کۆمپانیای گوگڵیدا.

زانیاریی بەدەستهاتوو: یەکێتی ئەوروپا بە بڕی 3.47 ملیار دۆلار سزای دارایی کۆمپانیای گوگڵی بە تۆمەتی ناهاوسەنگی لە بڵاوکردنەوەی ڕێکلامەکانی لە وڵاتانی ئەوروپی دا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، شێوازی کارکردنی گوگڵ کاریگەری نەرێنی لەسەر کێبڕکێی کۆمپانیاکان لە یەکێتی ئەوروپا هەبووە کە لە 27 وڵاتی ئەندام پێکدێت.

لێدوانی فەرمی: تیریزا ڕیبێرا، کۆمسیاری بەرپرسی کاروباری کێبڕکێ لە یەکێتی ئەوروپا، ڕایگەیاند، گوگڵ پێگەی باڵادەستی خۆی لە تەکنەلۆژیاکانی ڕێکلامدا قۆستووەتەوە، کە زیانی بە بڵاوکەرەوە و ڕیکلامکار و بەکاربەران گەیاندووە. بەپێی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا ئەم هەڵسوکەوتە نایاساییە.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، جارێکی دیکە ئەوروپا هێرشێکی دیکەیان کردە سەر گوگڵ، بەم کردەوەیە لە ڕێگەی سزای داراییەوە نزیکەی 3.5 ملیار دۆلار لەو پارەیەی کە دەبوو بۆ وەبەرهێنان و هەلی کار لە ئەمریکا بڕوات دەیبات بۆ خۆیان، جگە لەو سزا و باجانەی کە بەسەر کۆمپانیاکانی ئەمریکا سەپێنراون، ئەمە زۆر نادادپەروەرانەیە و ئیدارەکەم ڕێگە بەو جیاکارییە نادات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ