ئاڤای خەڵک؛ کێشەی بێ ئاوی لە گەڕەکی مەڵکەندی سلێمانی دانیشتووان ناچار دەکات ئاو بە تانکەر بکڕن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی ماوەی 18 ڕۆژە بەدەست بێ ئاوییەوە دەناڵێنێت و دانیشتووانەکەی ناچارن ئاو بە تەنکەر بكڕن.

لێدوانی فەرمی: یەکێک لە دانیشتوانی گەڕەکەکە، بە ئاڤای وت، لە ماوەی 18 ڕۆژی ڕابردوودا تەنها نیو تەنکی ئاویان بۆ بەردراوەتەوە. ئەمەش ناچاری کردوون ئاو بە تانکەر بکڕن، کە نرخی دوو تەنکی بە 30 هەزار دینارە.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، بە ئاڤای وت، بەدواداچوون بۆ کێشەکە دەکەین و لە زووترین کاتدا چارەسەری دەکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ