عێراقچی: پەیام لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕ دەکەین

شەیری بکە لە:
عێراقچی: پەیام لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕ دەکەین

ئاڵای ئەمریکا و ئێران

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد، بەردەوام لە ڕێگەی نێوەندگیراکانەوە پەیام لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕ دەکەین بۆ چارەسەر کردنی سەرجەم کێشەکانی پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەی.

وێنە گەورەکە: ئێران و ئەمریکا پێنج خولی دانوستانی ئەتۆمییان ئەنجامداوە، بەڵام نەگەیشتنە ڕێککەوتن و دوای هێرشەکانی تەلئەبیب و واشتن بۆ سەر ئەو وڵاتە دۆخەکە ئاڵۆزتر بوو و دانوستانەکانیان تاوەکو ئێستا هەڵپەسێردراون.

لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران لەکاتی ئامادەیی بۆ دانوستانی دادپەروەرانە لەگەڵ ئەمریکا دەستپێشخەری دیالۆگ دەکات و جەختی لەوە کردەوە، ئەو ڕۆژەی ئەمریکییەکان ئامادەبن بۆ دانوستان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن، ئێمە ئامادە دەبین، پێویستە ڕێز لە ماف و بەرژەوەندییەکانمان بگیرێت".

هاوکات عێراقچی گوتیشی، تاران بە مەرجی پێشوو ناگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان، بەڵکو پێویستە لە چوارچێوەیەکی نوێ و بەپێی بارودۆخی ئێستادا ڕێکبکەون.

لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەوروپا عێراقچی ئاماژەی بەوەدا، وڵاتانی ئەوروپا هەڵەکەی گەورەیان کرد لە ڕێگەی سەپاندنەوەی سزاکان و هەموو شتێکیان ئاڵۆز کردووە، بەڵام هیوادارین بگەینە ڕێککەوتن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ