سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕادەگەیەنێت

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕادەگەیەنێت

شیگێرو ئیشیبا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بەهۆی ناکۆکی لەناو پارتە سیاسییەکەی، بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی داوە. 

چیرۆکی سەرەکی: میدیا ناوخۆییەکانی ژاپۆن بڵاویانکردووەتەوە،  شیگێرو ئیشیبا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، بڕیاری دەستلەکارکێشانەوە خۆیداوە، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەندامانی پارتەکەی هەوڵی وەرگرتنی ئەو پۆستە دەدەن.

بڵاوکراوەی فەرمی: پەخشی گشتی NHK زانیاریی زیاتری لەوبارەیەوە ئاشکراکردووە و تیایدا هاتووە، ئیشیبا لەبەرژەوەندی پارتەکەی ئەو بڕیارەی داوە تاوەکو دابەشبوون ڕوونەدات، دەنگێکی زۆر هەیە بۆ وازهێنان لە پۆستەکەی. 

زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن نزیکەی ساڵێکە ئەم بەرپرسیاریەتییەی وەرگرتووە و زیاتر لە مانگێکە زۆرینەی ئەندامانی پارتەکەی داواکارن دەستبەرداری پۆستەکەی بێت. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ