
شاسوار عەبدلواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەکە، پێش دەستگیرکردن و سزادانی لە دادگای سلێمانی، دەستەیەکی حەوت کەسیی دەستنیشان کردووە بۆ بەڕێوەبردن و سەرکردایەتیکردنی جووڵانەوەکە و کاروبارەکانی هەڵبژاردن لە کاتی ئامادەنەبوونی خۆیدا.
چیرۆکی سەرەکی: دوای سێ جار دانیشتنی دادگا، سەرەنجام ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 2ـی 9ـی 2025 دادگای سلێمانی سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەپاند. ئەمەش بەهۆی سکاڵایەکی شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ کە لەسەر شاسوار عەبدولواحید بەتۆمەتی ناوزڕاندن تۆماری کردبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: جووڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاوی کردەوە، "هەر لەگەڵ دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، ئەم دەستەیە دەستبەکار بووە و لە ماوەی ڕابردوو و لە داهاتووشدا، تا کاتی ئازادکردنی سەرۆکی جووڵانەوەکە، ئەوان بەرپرسیار دەبن لە بەڕێوەبردنی جووڵانەوەی نەوەی نوێ".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێکهاتەی دەستەی بەڕێوەبردن لەم حەوت کەسە پێکدێن:
-سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق.
-کوردەوان جەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان.
-رێبوار ئەورەحمان، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق.
-کاوە عەبدولقادر
-ئومێد محەممەد
-سیپان ئامێدی
-فاروق غەفوور
لەلایەکی دیکە: بەگوێرەی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، شاسوار عەبدولواحید پێش دەستگیرکردنی، تەواوی دەسەڵاتەکانی خۆی وەک سەرۆکی جووڵانەوەکە بەم دەستەیە بەخشیووە. ئەمەش بۆ ئەوەیە کە لە کاتی ئامادەنەبوونی خۆیدا، دەستەکە بتوانێت بڕیارەکان بدات و کاروبارەکان بەو شێوەیە بەڕێوە ببات کە خودی شاسوار عەبدولواحید نەخشەی بۆ داناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاسوار عەبدولواحید 79 سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە لەو ژمارەیە 70ـیان لەسەر پشکەکانی چاڤی لاندن و 9 سکاڵای دیکەشیان جۆراوجۆرن، ئەمە جگە لە سکاڵاکەی شادی نەوزاد کە دادگا یەکلایی کردەوە.
باکگراوند: شەوی 12 ئابی ئەمساڵ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە گوندی ئەڵمانی لەناو ماڵەکەی خۆی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندی: عێراق لە ساڵی 2026 ماڵئاوایی لە پارەدانی کاش دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت