
دیمەنی گشتی قەزای خەلیفان. وێنە؛ KRG
ئاڤا نیوز
تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوام کاردەکەن بۆ دابنیکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، بڕیارە سبەی سێ شەممە لە تەواوی قەزای خەلیفان بۆ ماوەی 10 کاژمێر کارەبا بکوژێنرێتەوە، تاوەکو تیمەکان بتوانن کار بکەن لەناوچەکە.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ قەزا و ناحیەکان، دوای ئەوەی کارەبای بەشێکی زۆری شارەکان بووە 24 کاتژمێری.
لێدوانی فەرمی: ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کارەبای سۆران، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی کارکردنی تیمەکانی ڕووناکی لە قەزای خەلیفان تەواوی کارەبای گشتیی دەکوژێنرێتەوە لە کاتژمێر شەشی بەیانی تا چواری ئێوارە، لەو ماوەیە کارەبای مۆلیدە بۆ هاووڵاتیان دابیندەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری کارەبای سۆران، دەڵێت، ئێستا کارەبای تەواوی سەنتەری سۆران و ڕەواندز کراوە بە 24 کاتژمێری بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە تەواوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە قەزا و ناحیە و گوندەکان کارەبای 24 کاژمێری بۆ دابین بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەر لە هەولێر ڕێگایەکی نوێ بۆ بەخێوکردنی مریشک بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات دوو مەدالیای نێودەوڵەتی لە یاری بەلەم بۆ ئێران بەدەست دەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
قوتابییەکی پۆلی 12 لە کەلار دوو ساڵە بەهۆی ڕووداوی نەخوازراو لە تاقیکردنەوە بێبەش دەبێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پێشانگەی "سێ ڕوانگە" دەکرێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا: ڤاکسینی دژەشێرپەنجە ئامادەیە بۆ بەکارهێنان
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لەبەردەم ناتۆ: پابەندین بە چەكداماڵینی گرووپەکانی دەرەوەی دەوڵەت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ئێران لەسەر 13 خاڵ سەبارەت بە دەروازە سنورییەکان ڕێکدەکەون
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ گەنجێکی 26 ساڵ لە کۆیە چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە