
شوێنی ڕووداوەکەی ئیزمیر
ئاڤا نیوز
عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە گیان لەدەستدانی هێرشبەرەکەی ئیزمیر دەکەن، داوا لە هاووڵاتییان دەکات بڕوا بە زانیاریی بێ بنەما نەکەن جگە لە ڕاگەیێنراوی فەرمی دەوڵەت.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ لە شارۆچکەی باڵچۆڤا لە پارێزگای ئیزمیر لە تورکیا، هێرشبەرێکی تەمەن 16 ساڵ، هێرشی کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس و دوو ئەفسەری پۆلیسی کوشت، هاوکات دوو پۆلیس و سێ هاووڵاتی دیکەیشی بریندار کرد.
چی ڕوویدا؟: هێرشبەرەکە بە برینداری لە شوێنی ڕووداوەکە دەستگیرکرا، بەڵام برینەکەی سووکە و گولە بەر قاچی کەوتووە، ئەمەش بۆ ڕێگریکردن بوو لە هەڵاتنی تاوانبار.
دواتر لەلایەن چەند میدیایەکی تورکیا هەواڵی گیان لەدەستدانی بڵاوکرایەوە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەرجە ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: ئەم هەواڵانە ڕاست نین، هەر زانیارییەکی نوێ هەبێت، ئێمە بڵاوی دەکەینەوە، جگە لە سەرچاوە فەرمییەکانی دەوڵەت و یاخود پشتڕاستکردنەوەی لەلایەن دەزگا فەرمییەکانەوە، بڕوا بە هیچ زانیارییەک و بڵاوکراوەیەکی دیکە مەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سوودانی دوو بڕیاری لەبارەی مووچەوە دەرکرد
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەر لە هەولێر ڕێگایەکی نوێ بۆ بەخێوکردنی مریشک بەکاردەهێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات دوو مەدالیای نێودەوڵەتی لە یاری بەلەم بۆ ئێران بەدەست دەهێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
قوتابییەکی پۆلی 12 لە کەلار دوو ساڵە بەهۆی ڕووداوی نەخوازراو لە تاقیکردنەوە بێبەش دەبێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پێشانگەی "سێ ڕوانگە" دەکرێتەوە
8 ئەیلوول
ڕووسیا: ڤاکسینی دژەشێرپەنجە ئامادەیە بۆ بەکارهێنان
8 ئەیلوول
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی لوبنان: لە سێ مانگدا حیزبوڵڵای لوبنان بەتەواوەتی چەک دادەنێت