ژمارەی کوژراو و بریندارانی پێکدادانەکانی بەغدا ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:
ژمارەی کوژراو و بریندارانی پێکدادانەکانی بەغدا ئاشکرا دەکرێت

ژمارەیەک چەکداری خێڵەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئامارێکی نوێی ژمارەی کوژراو و بریندارانی ئەو پێکدادانە خێڵەکییە ئاشکراکرد، کە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا ڕوویدا.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو 7-9-2025 له‌ ناوچه‌ى مه‌عاملى رۆژهه‌ڵاتى پارێزگای به‌غدا شەڕێکی چەکداری خێڵەکی لەنێوان دوو هۆزی ناوچەکە لەسەر كرێى پاره‌ى موه‌لیدهی کارەبا‌ هەڵگیرسا و چەندین جۆرە چەکی سووک و مامناوەندی تێدا بەکارهێنرا و لەئاکامدا 22 كوژراو و بریندار لێکەوتەوە.

لێدوانی فەرمی: عەقید عەباس بەهادلی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، ڕایگەیاند: لەگەل هەڵگیرانی شەڕەکە، فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی، بەتایبەتی فیرقەی پێنجەم، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام چەکدارەکان ژن و منداڵیان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکارهێنا، ئەمەش وایکرد هێزەکان پاشگەزبنەوە.

زانیاریی زیاتر: بەهادلی ئاماژەی بەوەشکرد،  شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی هەردوو بەرە خێڵەکییەکە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوون و لە ئەنجامدا دوو ئەفسەر و دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران  نۆ ئەندامی دیکەش بە قورسی بریندار بوون، هاوکات دوو چەکدار کوژران و حەوتی دیکەش بریندار بوون.


عەقید عەباس جەختی لەوەش کردەوە، هێزە ئەمنییەکان تاوەکو ئێستا گەمارۆی ناوچەکەیان داوە و ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی پشکنینی مەیدانی بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون ئەنجام دەدەن، جگە لە جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرپێچیکاران و هەڵگرانی چەکی بێ مۆڵەت و تاوەکو ئێستاش 20 تاوانبار دەستگیرکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ