چەند بەرازێک دەکەونە نێو پڕۆژەی ئاوی کەرکووکەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، چوار بەراز کەوتنە ناو پڕۆژەی ئاوی کەرکووک کە دەکەوێتە نزیک ناوچەی کەیوان. بەگوێرەی زانیارییەکانی دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا، بەرازەکان لە دەشتودەر بوون دواتر چوونەتە ئەو شوێنە و کەوتوونەتە ناو پرۆژەکە. پاشان هاوڵاتیانی ناوچەکە دەستبەجێ فەرمانگەی ئاویان ئاگادار کردووەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی ئەو بەرازانە دەکەونە ناو پرۆژەکە، تیمی تایبەت بە خێرایی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بەرازەکانیان لەناو ئاوەکە دەرهێناوە.


زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا ڕایگەیاند، ئەمە یەکەمین ڕووداوی لەم جۆرە نییە و پێشتریش ئاژەڵانی دیکە کەوتوونەتە ناو وێستگەکە. ئەو گوتی: "پێشتر جارێک کەرێک کەوتبووە ناو ئاوەکە و بە زەحمەت دەریان هێنایەوە، جگە لە سەگ و ئاژەڵانی تر." گوتیشی، تەنانەت جاری واش هەبووە تەرمی مرۆڤیشیان تێدا دۆزیوەتەوە.


بۆچی گرنگە: پڕۆژەی ئاوی کەرکووک، ئاوی خواردنەوە لە دوبزەوە بۆ دانیشتووانی شاری کەرکووک دابین دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: