ئاڤای خەڵک؛ زیاتر لە 200 بەركەوتەی چەکی کیمیایی لە بالیسان دوو مانگە مووچەیان بڕدراوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


زیاتر لە 200 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لە دۆڵی بالیسان دەڵێن، ماوەی دوو مانگە مووچەکانیان بڕدراوە و هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیشیان پێنەدراوە. چەند بەرکەوتوویەک پەیوەندییان بە ئاڤا کردووە و داوا دەکەن بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان بکرێت.


چیرۆکی سەرەکی: بەپێی وتەی بەرکەوتووان، ئەوان ماوەی دوو مانگە مووچەکانیان وەرنەگرتووە و کەسیش هۆکاری ئەم بڕینەی مووچەکانیانی بۆ ڕوون نەکردووەتەوە. ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی بارگرانییەکی زۆر لەسەر ژیانیان، بەتایبەتی کە زۆربەیان پێویستیان بە چارەسەری بەردەوام و خەرجی پزیشکی هەیە.


بەدواداچوونی ئاڤا: لە وەڵامی داواکاریی بەرکەوتوواندا، ئاڤا پەیوەندی بە نافسەر نووری، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە کرد، ئەو ڕایگەیاند، "بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی سەرەتا لەلایەن لیژنەی تەندروستییەوە دەبینرێن و بڕیار لەسەر شایستەیی و ڕێژەی بەرکەوتنیان دەدرێت."


بریکاری وەزارەتەکە ڕوونیشی کردەوە: "بەپێی ڕێنمایی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، هەر بەرکەوتوویەک ڕێژەی بەرکەوتنی بە چەکی کیمیایی لە 40% کەمتر بێت، مووچەکەی دەبڕدرێت." ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە "ئەم بەڕێزانەش بەهۆی کەمیی ڕێژەی بەرکەوتنیان بە چەکی کیمیایی، بەپێی هەمان ڕێنمایی مووچەکانیان بڕدراوە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ