کۆد بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانی سنووری سلێمانی دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
کۆد بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانی سنووری سلێمانی دروست دەکرێت

ئۆتۆمبێلێکی مەلیکە

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانی دەیەوێت کۆد بۆ ئۆتۆمبلە بێ سەرەتاکانی سنوورەکە دروست بکات و ڕێک بخرێن، دوای ئەوەی کۆدیان بۆ دروستکرا سزای هاتووچۆ لەسەر ئۆتۆمبێلەکان هەژمار دەکرێت. 

 

وێنە گەورەکە: ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە هەرێمی کوردستان هەن بەتایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەو ئۆتۆمبێلانە لەناو هاونیشتمانیان بە "مەلیکە" ناسراون. بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا ژمارەیان زیاتر لە 35 هەزار ئۆتۆمبێلە لەو سنوورە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، لیژنەی باڵای ئەمنیی سلێمانی بڕیاری داوە سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لەژێر ڕێنماییدا بن و کۆدی تایبەتیان بۆ دروست بکرێت، ئەو کارە تەنیا سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە و کۆدەکە هەموو یاسایەکی بەرکاریان لەسەر جێبەجێ دەکرێت. خاوەنی هەر ئۆتۆمبێلێک دەتوانیت تەنیا یەک کۆدی هەبێت، دوای ئەوە سزای هاتووچۆش لەسەر ئۆتۆمبێلەکان هەژمار دەکرێت. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بەگشتی بە پێنج بۆ شەش هەزار دۆلار (50 بۆ 60 وەرەقە) لە بازاڕەکاندا کڕین و فرۆشتنەوەیان پێکراوە، پێشتریش لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانی سلیمانییەوە هێنراونەتە ناوچەکە.

 

باکگراوند: لە دووی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، لیژنەی باڵای ئەمنیی سلێمانی چەند بڕیارێكی سەبارەت بە قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەرکرد، بەپێی ناوەرۆكی بڕیارەكان بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نەدەدرا ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بچێتە ناو شاری سلێمانی، هاوكات ڕێككاری یاسایی بەرامبەر هەر ئۆتۆمبێلێكی بێسەرەتا دەگیرایە بەر، لە ڕۆژی دواتر مەفرەزەکانی ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی دەستیان بە سەر ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی مەلیکەدا گرت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ