
بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیان
ئاڤا نیوز
وتەبێژی لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی مانگی 11 تەواوبوون، ئاشکراشی دەکات کە ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتووچۆ نابێت و خەڵک دەتوانێت لەنێوان پارێزگاکان هاتووچۆ بکات و دەنگ بدات.
وێنە گەورەکە: مانگی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە حەوت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن، تا ئێستاش کۆمیسیۆن بەهۆکاری جیاواز ژمارەیەک کاندیدی دوورخستووەتەوە و وردبینیش لە ناوی کاندیدەکان بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: فەریق سەعەد مەعەن، وتەبێژی لیژنەی باڵای ئەمنیی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە میدیای فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو تەواوبوون و پێداگرن لەسەر ڕەخساندنی ژینگەیەکی ئارام بۆ هاووڵاتییان لە سەرجەم پارێزگاکان، لە ڕۆژی هەڵبژاردنیش ڕێگەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان و ناوشارەکان داناخرێت بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بە ئاسانی بگەنە ناوەندەکانی دەنگدان.
لای خۆیەوە عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، ڕۆژی هەڵبژاردن و دوای کۆتاییهاتنی دەنگدان یاسا کۆمیسیۆنی پابەند کردووە بەوەی دەبێت لە ماوەی شەش کاتژمێردا ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە بنکەکانەوە لەڕێگەی سێرڤەرەوە ڕەوانەی ناوەندی تۆماری ئەنجامەکان لە بەغدا بکات.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق لەبەردەم سەرۆککۆمار سوێندی یاساییان خوارد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەر لە هەولێر ڕێگایەکی نوێ بۆ بەخێوکردنی مریشک بەکاردەهێنێت
8 ئەیلوول
کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات دوو مەدالیای نێودەوڵەتی لە یاری بەلەم بۆ ئێران بەدەست دەهێنێت
8 ئەیلوول
قوتابییەکی پۆلی 12 لە کەلار دوو ساڵە بەهۆی ڕووداوی نەخوازراو لە تاقیکردنەوە بێبەش دەبێت
8 ئەیلوول
لە دهۆک پێشانگەی "سێ ڕوانگە" دەکرێتەوە
8 ئەیلوول
ڕووسیا: ڤاکسینی دژەشێرپەنجە ئامادەیە بۆ بەکارهێنان
8 ئەیلوول
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق لەبەردەم سەرۆککۆمار سوێندی یاساییان خوارد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
داواکارییەکی خێرا لە هەژماری من بۆ سەرجەم مووچەخۆران
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆڵەندا: ڕووسیا ئاسمانی وڵاتەکەمانی بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا بەکارهێناوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند سەرمایەدارێک هەوڵی کڕینەوەی موڵکەکانی شاسوار عەبدولواحید دەدەن