کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن ئاماری نوێی سەبارەت بە ژمارەی دوورخراوەکان و گەڕاوەکان ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن ئاماری نوێی سەبارەت بە ژمارەی دوورخراوەکان و گەڕاوەکان ڕادەگەیێنێت

ژمارەیەک کارمەندی کۆمیسیۆن لەکاتی ئەرکدا

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئاماری نوێ سەبارەت بە ژمارەی کاندیدە دوورخراوەکان و گەڕاوەکان ڕاگەیاند.

وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، زیاتر لە حەوت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسیی پەرلەمان دەکەن، تا ئێستا کۆمیسیۆن بە هۆکاری جیاواز سەدان کاندیدی لە کێبڕکێ دوورخستووەتەوە و وردبینیش لە ناوی کاندیدەکان بەردەوامە.

لێدوانی فەرمی: عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: "ژمارەی کاندیدەکان ئێستا گەیشتووەتە حەوت هەزار 734 کاندید، ژمارەی کاندیدە دوورخراوەکانیش لە کێبڕکێی هەڵبژاردندا گەیشتووەتە 788 کاندید".

لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە ژمارەی ئەو کاندیدانەی کە تانەکانیان لەلایەن دەستەی دادوەری و دادگای تەمییزەوە قبووڵ کراون و گەڕێندراونەتەوە بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردن، گوتی: "تا ئێستا 53 کاندید گەڕێندراونەتەوە".

باکگراوند: بڕیارە  مانگی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان بۆ ئەو مەبەستە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ