ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی تایبەت بە پرسی داهاتی نانەوتی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت نارد
- هەواڵ
- 11 ئەیلوول

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسراوی تایبەت بە پرسی داهاتی نانەوتی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت نارد. بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش: هەولێر و بەغدا لەسەر داهاتی گومرگەکان ڕێککەوتوون.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرا و تاووتوێی ئەنجامی گفتوگۆكانی نێوان شاندەكانی هەولێر و بەغدا كرا، سەبارەت بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان ئاستەنگێكی ئەوتۆ نییە بەڵام سەبارەت بە داهاتی نانەوتی، هەولێر و بەغدا بۆچوونیان جیاوازە، لە كۆبوونەوەكەدا ڕاپۆرتی لیژنە تایبەتمەندەكە خرایەڕوو و زۆرینەی وەزیرەكان ڕایان لەگەڵ بۆچوونەكەی هەرێمی كوردستان بوو بەڵام تەیف سامی لە دژی بوو بۆیە ناچار سوودانی بڕیاری دا تۆپەكە بخاتە ساحەی ئەنجوومەنی دەوڵەتەوە و نووسراو بكات و ڕا و بۆچوونی ئەو ئەنجوومەنە بزانێ و بڕیارێكی لەبارەیەوە بدرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەكی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیراني عێراق بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت نێردراوە بۆ ئەوەی بۆچوونی خۆی سەبارەت بە پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان بخاتە ڕوو، چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنەكە كۆببێتەوە و بڕیارێكی لەسەر بدات.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، هەولێر و بەغدا لەسەر داهاتی گومرگەکان ڕێککەوتوون کە 50% بۆ هەولێر و 50%ـی بۆ بەغدا بێت، بەڵام بەغدا داوای 100%ـی باجی دەرامەت (زەریبەت دەخل) دەکات، هاوکات بەغدا داوای 50%ـی داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات کەچی بەپێی یاسا بێت 20%ـی بۆ بەغدایە و 80%ـی بۆ هەولێر خۆیەتی.
مووچەی مانگەكانی حەوت و هەشت و دواتریش لەسەرئەو بۆچوون و بڕیارەی ئەنجوومەنی دەوڵەت وەستاوە، چونكە ئەگەر پرسی داهاتی نانەوتی حەل بێت ئەوا هەناردەكردنی نەوت تا ڕادەیەكی باش حەل بووە و كێشەیەكی وای نەماوە.
زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی دەوڵەت دادوەرییە و هاوشێوەی ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستانە، دەستەیەکی دادوەریی سەربەخۆیە و تایبەتمەندە بە دادوەریی کارگێڕی لە عێراقدا، پێکدێت لە دادگای باڵای کارگێڕی و دادگای دادوەریی کارگێڕی و دادگای دادوەریی فەرمانبەران. هەر بڕیارێک بدات دەبێت هەردوولا، حکومەتی کوردستان و حکومەتی عێراق پێیەوە پابەند بن.
ئەمەش بزانە: ئەنجوومەنی دەوڵەت باڵاترین مەرجەعە لە عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان هاووڵاتیان و لایەنە کارگێڕییەکان، هەروەها ڕاوێژی یاسایی پێشکەش بە حکومەت دەکات و پڕۆژە یاساکان تاوتوێ دەکات و ئامادەیان دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






